ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌چوونى حوکمى ئیعدامى حسێن خزرى
له‌دواى ٧ رۆژ به‌سه‌ر دیارنه‌مانى ئهوگیراوه سیاسیه کورده هه‌واڵه‌کان ئه‌و ده‌رده‌خه‌ن که حوسێن خزرى به مه‌به‌ستى به‌رێوه بردنى حوکمى ئیعدامى بۆ زیندانى شارى قه‌زوین گوازراوه‌ته‌وه.
رۆژى ١١ى ئاوریل ناوبراو که سزاى ئیعدامى به‌سه‌ر داسه‌پاوه بۆ شوێنێکى نادیار راگوێزرا و له‌دواى ٧ رۆژ زانراوه که به مه‌به‌ستى به‌رێوه‌بردنى حوکمه‌که‌ى بۆ زیندانى قه‌زوین بردراوه. به‌له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌وه‌ى که سزاى له‌سێداره‌دانى حوسێن خزرى له‌لای دادگاى پێداچوونه‌وه‌ش پشت‌راست کراوه‌ته‌وه، مه‌ترسی جێبه جێ کردنى حوکمه‌که‌ى له‌ئارا دایه.