جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سێ مانگ زیندان به‌ سه‌ر ٣ زیندانى ئه‌هلى حه‌ق سه‌پێندرا

سێ مانگ زیندان به‌ سه‌ر ٣ زیندانى ئه‌هلى حه‌ق سه‌پێندرا

به‌ پێى حوکمى په‌سه‌ندکراو له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له‌شارى یه‌زد، قازى زارع تاوانى ئه‌و سێ که‌سه‌ى بلاوکردنه‌وه‌ى درۆ و بوختان به‌ مه‌به‌ستى تێکدانى بیروراى گشتى له‌رێگه‌ى نووسینى به‌سه‌رهاتى خۆیان له‌ زیندانى ورمێ و هه‌روه‌ها سووکایه‌تى به‌ رێبه‌ر راگه‌یاندوووه‌. به‌ پێى راپۆرتى ساولان سیسى نزیکانى خانه‌واده‌ى سه‌هه‌ند عه‌لى محه‌ممه‌دى، به‌خشعه‌لى محه‌ممه‌دى و...

عیبادوڵڵا قاسمى، ده‌ڵێن حوکمى ٣ مانگ زیندانى ته‌عزیرى بۆ هه‌ر کام له‌و زیندانیانه‌ دوابه‌دواى راپۆرته‌کانى زیندانى ورمێ بۆ دادگا سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ و له‌گه‌ڵ زیاد کردنى حوکمى نوێی ئه‌و ئه‌وکه‌سانه‌ و سه‌رجه‌مى حوکمه‌کانى هه‌ر کام له‌و زیندانیانه‌ به‌ ١٥ ساڵ و شش مانگ زیادى کردووه‌. خزم و نزیکه‌کانى ئه‌و زیندانیانه‌ هه‌روه‌ها باس له‌ مانگرتن له‌خواردنى ئه‌وان به‌ هۆى فشاره‌ یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان و سووکایه‌تى به‌رده‌وامى فه‌لاحى زیندانیانى ، به‌ندى ٥ى زیندانى یه‌زد کردووه‌ و زیادیان کردووه‌ به‌ داواى لیبووردن خواستن و په‌شیمان بوونه‌وه‌ى زیندانبان کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌یان دێنن. ئه‌و که‌سانه‌ دوابه‌دواى تێکگیرانى چه‌کدارانه‌ له‌ مانگى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٣ له‌گه‌ڵ هێز ئینتزامیه‌کان و کۆمه‌ڵێک له‌ په‌یر٠ه‌وانى ئه‌هله‌ خه‌ق له‌ دێهاتى ئووچ ته‌په‌ى میاندواو گیران و حوکمى ئیعدامیان به‌سه‌ر دا سه‌پا، به‌لام له‌دواى نار٠ه‌زایه‌تى به‌و حوکمه‌ له‌ کۆى ٥ که‌سی گیراو سه‌هند و به‌خشعه‌لى و عیبادوڵڵا که‌م کرایه‌وه‌ بۆ ١٣ ساڵ و له‌دواى تێپه‌رێنى ٥ ساڵ له‌ زیندانى ورمێ، دووباره‌ حوکمه‌که‌یان به‌ هۆى نووسینه‌وه‌ى به‌سه‌رهاته‌کانیان له‌و زیندانه‌ به‌ره‌و سه‌ر چووه‌. مه‌هدى قاسم زاده‌ ١٠ ى ر٠ه‌شه‌ممه‌ى ١٣٨٧ له‌زیندانى ورمێ حوکمى ئیعدامه‌که‌ى به‌رێووه‌ چوو و هه‌روه‌ها یۆنسی ئاقاییان چاوه‌رێى به‌رێوه‌چوونى حوکمه‌که‌ێتى.


14 سال و 7 ماه و 3 روز و 18 ساعت و 43 دقیقه پیش از این

سێ مانگ زیندان به‌ سه‌ر ٣ زیندانى ئه‌هلى حه‌ق سه‌پێندرا

سێ مانگ زیندان به‌ سه‌ر ٣ زیندانى ئه‌هلى حه‌ق سه‌پێندرا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن