جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاگادارکردنه‌وه‌ى رابێرت گه‌یتس سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئاخوندى

ئاگادارکردنه‌وه‌ى رابێرت گه‌یتس سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئاخوندى

خه‌باتمێدیا: رابێرت گه‌یتس وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تى ئه‌تۆمى رژیمى ئێران وریایی دا به‌ کۆشکى سپى و ئاگادارى کردنه‌وه‌. رۆژنامه‌ى نیۆیۆرک تایمز راپۆرتى دا، وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریکا وریایی داوه‌ به‌ کۆشکى سپى ئه‌مریکا که‌ سیاسه‌تێکى کاریگه‌رى له‌به‌رانبه‌ر به‌رنامه‌ى چه‌ک و چۆڵى ئه‌تۆمى گوماناوى رژیمى ئێران نییه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌زمان لێپرسراوێکه‌وه‌ گووتى: لێپرسراوێکى پله‌به‌رز ئیشاره‌ى به‌ نوسراوه‌ێکى نه‌هێنى کرد که‌ له‌ژێر ناوى زه‌نگى مه‌ترسی نووسراوه‌. ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ بزوێنه‌ر بووه‌ بۆ هه‌وڵ دانى وه‌زاره‌تى دیفاع، کۆشکى سپى و ئاژانسه‌ زانیارییه‌کان، به‌ مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به‌ بژارده‌ى نوێ له‌به‌رده‌م باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا. نیۆیۆرک تایمز زیادى کردووه‌. ئه‌و به‌ڵگانه‌ بریتیه‌ له‌ عه‌مه‌لیاتى نیزامى نه‌هێنى دژى رژیمى ئێران له‌کاتێکدا که‌ ته‌حریمه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌سه‌ر گۆر٠ینى سیاسه‌تى ئێران کاریگه‌رى نه‌بێ. له‌و نووسراوه‌یه‌دا داوا له‌کۆشکى سپى کراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشگرتن له‌ وه‌ده‌ست هێنانى چه‌ک و چۆڵى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن رژیمى ئێران و ئه‌گه‌رى ده‌ست که‌وتنى ئه‌و چه‌که‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌کداره‌کانى پشتیوانى رژیمى ئێران بیر بکاته‌وه‌.

14 سال و 7 ماه و 3 روز و 18 ساعت و 17 دقیقه پیش از این

ئاگادارکردنه‌وه‌ى رابێرت گه‌یتس سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئاخوندى

ئاگادارکردنه‌وه‌ى رابێرت گه‌یتس سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئاخوندى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن