مه‌وادفرۆشێکى به نێوبانگ ته‌نیا له‌دواى ٣ رۆژ گیران ئازاد کرا
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى سنه، مه‌واد فرۆشێکى گه‌وره‌ى ناوچه‌ى نایسه‌رى سنه که چه‌ند ساڵه خه‌ریکى بلاوکردنه‌وه‌ى مه‌وادى موخه‌دیره و خه‌ڵکى ناوچه‌ى نایسه‌رى وه‌زاڵه هێناوه‌و و جه‌وانێکى زۆرى تێوه‌گلاندووه ته‌نیا ٣ رۆژ دواى گرتنى له‌زیندان ئازاد ده‌کرێ. "ناسر سوڵتانى" ٥٠ ساڵه که دوابه‌دواى، داواى زۆرى خه‌ڵک له هێزى ئینتزامى بۆ چارسه‌ر کردنى ئه‌و کێشه‌یه له‌ئاکام دا رۆژى یه‌ک شه‌ممه...
٢٣/١/١٣٨٩ له ماڵه‌که‌ى دا له‌گه‌ڵ بر٠ێکى زۆر تریاک گیرا، رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٦ى خاکه‌لێوه ئازاد ده‌کرێ و هه‌ر له‌و رۆژه‌وه کارى مه‌واد بلاوکردنه‌وه‌که‌ى ده‌ست پێده‌کاته‌وه. ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى کاربه‌ده‌ستانى رژیم نمونه‌یێکى زه‌ق و به‌رچاو له سه‌لماندنى دژى گه‌لى بوونى ئه‌و نیزامه گه‌نده‌ڵه‌یه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیانه‌یه که جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى کورد له‌ده‌ره‌وه‌ى کوردستان ساڵیانى ساڵه باسی لێوه ده‌کات و جیهانیانى لی ٠Žوریا ده‌کاته‌وه.