ئه‌ندامانى خانهوادهیێک به تێکر٠ا حوکمى ئیعدامى به‌سه‌ردا سه‌پا
به پێى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ، له‌دواى بلاوکردنه‌وه‌ى هه‌واڵى سه‌پاندنى سزاى ئیعدام به‌سه‌ر "موتههێره به‌هرامى" یه‌کێک له گیراوانى تهزاهوراتى رۆژى عاشورا، ئاشکرابوو که هاوسه‌ر، کور، یه‌کێک له‌خزمان و یه‌کێک له هاورێیانیشى سزاى ئیعدامیان به سه‌ردا سه‌پا، ئه‌و که‌سانه رۆژى عاشورا پێکه‌وه گیرابوون.
موتههێره یان سیمین به‌هرامى حه‌قیقى، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ى موحسین دانش پوور موقه‌ده‌م و کوره‌که‌ى ئه‌حمه‌دى دانیش پوور موقه‌ده‌م رۆژى عاشورا له‌گه‌ڵ یه‌کێک له خزمه‌کانیان به‌ناوى "رێحانه حاج ئیبراهیم" گیران و به تۆمه‌تى موحاره‌به حوکمى له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر دا سه‌پا. ده‌وترێت که یه‌کێک له ئه‌ندامانى ئه‌و خانه‌واده‌یه ئه‌ندامى یه‌کێک له‌حیزبه ئۆپۆزسیونهکانى نه‌یارى رژیمى ئاخوندییه.