هێرش بۆسه‌ر شارى ئه‌شره‌ف مه‌حکوومه
به‌داخه‌وه خولێکى نوێى فشار و هێرشى نار٠هوا و نامرۆڤانه، دژى دانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف و سازمانى موجاهدینى خه‌ڵقى ئێران ده‌ستى پێکردووه. به پێى راپۆرته‌کان شه‌وى پێنج شه‌ممه ١٥ى ئاوریلى ٢٠ ١٠ هێزه‌کانى عێراق هێرشیان کرده سه‌ر دانیشتووانى ئه‌شره‌ف له نزیک شارى خالیسى عێراق. به پێى زانیارییه‌کان به هۆى هێرشی هێزه‌کانى عێراق ...
٥ که‌س له ئه‌ندامانى سازمانى موجاهدینى خه‌ڵقى ئێران، بریندار بوونه. سهرهر٠اى ئه‌وه‌ش ماوه‌ى زیاتر له ٢ مانگه به‌کرێگیراوانى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم له‌به‌رده‌م ده‌رگاى شارى ئه‌شره‌ف کۆبوونه‌ته‌وه و له‌ژێرناوى خانه‌واده‌ى موجاهدین، ههر٠هشهى کوشتن و ئاگردان و له‌ناوبردن دانیشتووان و شارى ئه‌شره‌ف ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ شکه‌نجه‌ى روحى و ره‌وانیان به‌ره‌وروو کردوون.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران هێرشی هێزه‌کانى عێراق بۆسه‌ر دانیشتوانى بی دیفاعى شارى ئه‌شره‌ف مه‌حکووم ده‌کا و داوا له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان و رێکخراوه‌کانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ و کۆمه‌ڵگاى جیهانى ده‌کا بۆ پشتیوانى له دانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف هه‌نگاوى به په‌ڵه و خێرا هه‌ڵگرن. هه‌روه‌ها داوا له‌هێزه‌کانى ئه‌مریکایی ده‌کا به پێى به‌ڵینه‌کانى پێشووى ئه‌منیه‌ت و پارێزگارى له دانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف دابین بکا و پێش له روودانى کاره‌ساتێکى تر و کرده‌وه‌ى نامرۆڤانه بگرن.
سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
٢٨/١/١٣٨٩