راگرتنى مۆڵه‌تى چالاکى به‌ره‌ى موشاره‌که‌ت و سازمانى موجاهیدینى ئینقلاب
مۆڵه‌تى چالاکى " به‌ره‌ى موشاره‌که‌ت" و "سازمانى موجاهیدینى ئینقلابی ئیسلامى" راگیرا. سه‌رپه‌رشتى کومیسیۆنى ماده‌ى ١٠ ى حیزبه‌کان، له ٢ نامه‌ى جیاواز دا راگیرانى مۆڵه‌تى ئه‌و ٢ حیزبه‌ى راگه‌یاند. له‌نامه‌ى مه‌حموودى عه‌بباس زاده‌ى مشکینى دا هاتووه، ئه‌ندامانى کومیسیۆن به هاور٠ا و به پێى به‌ڵگه‌ى به‌ندى...
٣ و ٤ى ماده‌ى ١٧ى یاساى حیزبه‌کان ده‌نگیان بۆ ر٠اگرتنى مۆڵه‌تى چالاکى ئه‌و حیزبانه داوه و دیارى کراوه به‌ڵگه و راپۆرتى چالاکى پێچه‌وانه‌ى یاساى ئه‌و حیزبانه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بدرێته دادگا. به‌رێوه‌به‌ر کومیسیۆنى ماده‌ى ١٠ ى حـیزبه‌کان، له‌کۆتایی نامه‌که‌ى دا بۆ سازمانى موجاهیدینى ئینقلابی ئیسلامى و حیزبی موشاره‌که‌ت ته‌ئیدى کردوه که تا یه‌کلایی کردنه‌وه‌ى په‌روه‌نده‌که‌یان له دادگا، له‌هه‌ر جۆره چالاکیێک خۆ بپارێزن.