ناخۆشهویستى ئێران لهبیروراى گشتى جیهان
به پێى راپرسی ساڵى ٢٠ ١٠ ى سرویسى جیهانى بی بی سی له نیوان ٢٨ وه‌لاتى جیهان، ئێران که‌مترین خۆشه‌ویستى هه‌یه له بیروراى گشتى جیهان دا. ئه‌و موتالایه ده‌رى ده‌خات که بێجگه له مه‌کزیک و پاکستان زۆربه‌ى خه‌ڵک له باقى وه‌لاتانى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کراوه، روانگهیێکى خه‌راپیان سه‌باره‌ت به ئێران هه‌یه.
به شێوه‌ى نێوه‌نجى ٥٦ له‌سه‌د له ٢٩ هه‌زار به‌شداربووى ئه‌و راپرسیه بۆچوونێکى خراپیان به‌رانبه‌ر به ئێران دهبریوه و ته‌نیا ١٥ له‌سه‌د بۆچوونێکى باشیان سه‌باره‌ت به ئێران بووه. هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و راپرسیه له‌گه‌ڵ ساڵى ٢٠ ٠ ٩ باس له هاتنه‌خواره‌وه‌ى ٤ له‌سه‌دى خۆشه‌ویستى ئێران ده‌کا. جێگه‌ى باسه ئاڵمان له‌و راپرسیه خۆشه‌ویسترین وه‌لاتى جیهانه و دواى ئه‌و ژاپۆن، بریتانیا، کانادا و فرانسه هاتوون.