رژیمى ئێران به‌شى مووشه‌کى سوپاى پاسداران به‌رینتر ده‌کا
رۆژنامه‌ى کوه‌یتى الوهتهن به پشت به‌ستن به ئاشکراکردنهکانى ئه‌م دواییانه‌ى موقاومه‌تى ئێران له واشینگتۆن نووسى: رێکخراوى موجاهیدینى خه‌ڵق ئاشکراى کرد که رژیمى ئێران ژماره‌یێک یگانى مووشه‌کى دوور هاوێژى هێزه‌کانى پاسداران به‌رینتر کردوه.
ئه‌و رژیمه هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌و پێش بردنى سیاسه‌تى شه‌رئه‌نگێزانه و ترۆریستى خۆى له پێکهاته‌ى نیزامى خۆیدا گۆر٠انکارى کردوه.
به پێى ئاشکرا کردنهکانى موجاهیدین، گه‌لاڵه‌ى ناردنى ماهواره له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه، گهلاڵهیێکى نیزامیه و وه‌زاره‌تى دیفاعى چاودێرى ئه‌و گه‌لاڵه ده‌کا. بۆ نهێنى ر٠اگرتنى ئه‌و گه‌لاڵه، بر٠یاردراوه که به‌رێوه‌به‌رانى گهلاڵهکه به جێى لیباسى نیزامى لیباسى ئاسایی به‌کار بێنن.