به‌رده‌وامى تۆپبارانى ناوچه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان
رۆژى سێ شه‌ممه هێزه‌کانى رژیمى ئاخوندى بۆ جاریکى دیکه ناوچه سنوورییه‌کان و ئاواییه‌کانى، ره‌زگه، مارادۆ، قه‌لاتووکان، سوره‌دێ، سینه‌مۆکه و ئاشقوڵکان، سرخان و زێوکێی توپ‌باران کرد. به پێى هه‌واڵه‌کان تۆپخانه‌کانى رژیمى ئاخوندى ناوچه‌ى زێوکێ ...
که ناوچه‌یه‌کى کاسبکارانى سه‌ر سنووره توپ‌باران کردووه کاروانچیه‌کى خه‌ڵکى کوردستانى ئێران بریندار بووه و ٥ وه‌لاغى کاروانچیانیش له‌ناوچوون. جێگه‌ى باسه به هۆى ئه‌و تۆپبارانه، زیانێکى زۆرى ماڵى له دانیشتووانى ئه‌و ناوچانه که‌وتووه و خه‌ڵکێکى وزۆر ناچار بوون ئه‌و ناچانه جێ بهێڵن.