گیرانى براى زیندانیێکى سیاسی مه‌حکووم به ئیعدام
به پێى هه‌واڵى که‌مپه‌ینى داکۆکى له زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهى براى محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵاهى زیندانى سیاسی مه‌حکووم به ئیعدام ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم له‌شارى بۆکان ده‌گیرێ و ده‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێکى نادیار. جێگه‌ى باسه که هۆى گیرانى ناوبراو، به‌دواداچوونى په‌روه‌نده‌ى براکه‌ى محه‌ممه‌د ئه‌مین که له‌گه‌ڵ قادر محه‌ممه‌د زاده بووه که له دادگاى شارى ...
ورمێ به تاوانى کرده‌وه دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و موحاره‌به له‌گه‌ڵ خوا به ئیعدام مه‌حکووم کراون. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵاهى و قادر محه‌ممه‌د زاده له‌دادگاى سه‌ره‌تایی هه‌ر کام به ٢٠ و ٣٢ ساڵ زیندان مه‌حکووم کرابوون. به سه‌رنج دان به حوکمى دادگاى سه‌ره‌تایی و زیادکردنى ئه‌و حوکمه له‌دادگاى پێداچوونه‌وه، ترسی ئه‌وه هه‌یه که چاره‌نووسی شه‌هید ئیحسان فه‌تاحیانیان هه‌بێ.