جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راپۆرتى تایبه‌تى پێنتاگۆن له‌سه‌ر چالاکیه‌کانى هێزى قودسى رژیمى ئێران

راپۆرتى تایبه‌تى پێنتاگۆن له‌سه‌ر چالاکیه‌کانى هێزى قودسى رژیمى ئێران

راپۆرتى پێنتاگۆن یه‌که‌م وریایی دانى ره‌سمى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ چالاکی چه‌کدارانى رژیمى ئاخوندى له‌ نیوه‌ى به‌شی رۆژئاوای جیهانه‌. له‌و راپۆرته‌دا وریایی دراوه‌ به‌ هێزه‌کانى ئه‌مریکا که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌داهاتوو دا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى چه‌کدارى ئێران به‌ره‌ورووببنه‌وه‌.

واشینگتۆن تایمز ٢١ى ئاوریلى ٢٠ ١٠  به‌ پێى ئه‌و راپۆرته‌ى پێنتاگۆن که‌ بۆ کۆنگره‌ نێردراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ هێزى سه‌ربازى ئه‌و وه‌لاته‌ هاتووه‌ که‌ رژیمى ئێران سه‌رقاڵى به‌ره‌وسه‌ر بردنى عه‌مه‌لیاتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى قودس له‌ وێنزۆئێلایه‌ و ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ به‌شێوه‌ى نه‌هینى بۆ تاڵیبان و باقى یاخیبووان له‌ ئه‌فغانستان و عێراق چه‌ک و چۆڵ ده‌نێرێ. ئه‌و راپۆرته‌ ورده‌کارى نوێى سه‌باره‌ت به‌ هێزى قودسى سپاى پاسداران رژیمى ئاخوندى که‌ له‌سه‌راسه‌رى جیهان جێگرن، تا پارێزگارى له‌ قازانجه‌کانى رژیمى ئێران بکه‌ن، بلاوکردۆته‌وه‌. له‌وراپۆرته‌ وریایی به‌ هێزه‌کانى ئه‌مریکایی دراوه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌داهاتوو دا له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى ئێران تێکگیرێن. ئه‌و ئاگادارییه‌ یه‌که‌مین راپۆرتى ره‌سمى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ چالاکیه‌کانى هێزى قودسی سپاى پاسدارانى رژیمى ئێرانه‌. له‌وراپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ى که‌ ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئه‌فغانستان ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیرا که‌ راکێتى ١٠ ٧ (مینى کاتیۆشا)ى تێدابوو ، دروستکراوى ئێران بوون و له‌لایه‌ن هێزى قودسه‌وه‌ بۆ تاڵیبانى ئه‌فغانستان نێردرابوون. هه‌ر به‌ پێى ئه‌و راپۆرته‌ حه‌سه‌نى کازمى قۆمى که‌ باڵوێزى رژیمى ئێران له‌ به‌غدایه‌ له‌ماوه‌ێکى که‌م دا له‌سه‌کار لاده‌برێ و ئه‌ندامێکى قودس ده‌بێته‌ جێدارى به‌ ناوى حه‌سه‌نى دانافه‌ر. له‌و راپۆرته‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى رژیمى ئێران له‌پێوه‌ند به‌ چه‌کداربوونى ئه‌و وه‌لاته‌ به‌ چه‌کى ئه‌تۆم زانیارى پێش که‌ش کراوه‌.

14 سال و 6 ماه و 30 روز و 17 ساعت و 33 دقیقه پیش از این

راپۆرتى تایبه‌تى پێنتاگۆن له‌سه‌ر چالاکیه‌کانى هێزى قودسى رژیمى ئێران

راپۆرتى تایبه‌تى پێنتاگۆن له‌سه‌ر چالاکیه‌کانى هێزى قودسى رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن