دوشنبه 

18 ژانویه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌یادى ١١٢ ساڵه‌ى ر٠ۆژنامه‌گه‌رى کوردى دا

له‌یادى ١١٢ ساڵه‌ى ر٠ۆژنامه‌گه‌رى کوردى دا

١١٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ٢٢/٤/١٩٨٩ یه‌که‌مین رۆژنامه‌ى کوردى به‌ ناوى کوردستان به‌ ده‌ستى گه‌وره‌ پیاوى ده‌روه‌ستى نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان و لێهاتووى کورد مێقداد مێدحه‌ت به‌درخان له‌شارى قاهیره‌ى میسر ده‌رچوو. به‌ده‌رچوونى یه‌که‌م رۆژنامه‌ى کوردى به‌ردى بناخه‌ى یه‌که‌م بلاوکراوه‌ى کوردى دامه‌زرا و میقداد به‌درخان به‌و هه‌نگاوه‌ى له‌شه‌وه‌زه‌نگى چاره‌نووسی کورد چرایێکى گه‌ش و پرشه‌نگدارى داگیرساند و میراتێکى به‌نرخ و به‌سوودى له‌پاش خۆى به‌ جێ هێشت. سته‌م و دیکتاتۆرى ده‌سه‌لاتداره‌ سه‌رکووتگه‌ر و دژمن به‌ کورده‌کان و خه‌مى نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانى بێناز ...

واى له‌ به‌درخان کرد که‌ له‌وپه‌رى بێ ئیمکاناتى و له‌هه‌ل و مه‌رجێکى حه‌سته‌م و دژوار و له‌بارودۆخێک که‌ کورد هیچ پشت و په‌نا و مه‌ئوایێکى نه‌بوو، پێ بنێته‌ رێچکه‌یه‌ک که‌ سه‌ره‌ر٠اى کێشه‌و له‌مپه‌ره‌ فه‌ننى و ئیمکاناتیه‌کانى له‌چاپ دانى رۆژنامه‌، له‌گه‌ڵ ده‌یان مه‌ترسی له‌لایه‌ن داگیرکه‌ران و نه‌یارانى کورد به‌ره‌وروو بێته‌وه‌. گه‌وره‌ پیاوى کورد مێقداد به‌درخان هه‌نگاوێکى به‌رز کرده‌وه‌ که‌ ئاسه‌واره‌ باشه‌کانى بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ دیرۆکى گه‌لى کورد دا ده‌مێنێ و له‌بیر و هزى کورد ناسر٠ێته‌وه‌ و هه‌موو ساڵێ له‌و رۆژه‌دا یادى ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌که‌ى به‌رز ده‌نرخێندرێ.
هه‌رچه‌ند خودى سه‌رهه‌ڵدانى بیرۆکه‌ى له‌چاپ دانى رۆژنامه‌ و به‌ پراکتیک کردنى له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئیمه‌ى کورد جێگه‌ى شانازى و بایه‌خ پێدانه‌، به‌لام گرینگى ئه‌و رووداوه‌ ته‌نیا له‌وه‌دا نییه‌ که‌ کوردیش توانیوێتى که‌ڵک له‌ئامێری چاپى بلاوکراوه‌ وه‌ربگرێ و پێ بنێته‌ ناو مه‌یدانى زانست و پێش که‌وتن و مه‌عریفه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ هه‌ل و مه‌رجى تایبه‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانى یه‌که‌م رۆژنامه‌ى کوردى له‌لایه‌ن مێقداد به‌درخانه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و رۆژه‌ى له‌لا ئێمه‌ پیرۆز و شیاوى رێز گرتن کردووه‌. له‌کاتێک دا که‌ گه‌لى کورد هیچ ده‌روێکى بۆ هه‌ڵمژینى هه‌واى ئازاد و ر٠اده‌ربر٠ین نه‌بوو و له‌لایه‌ن ٢ ئیمپراتورى زلهێزى سه‌رده‌م هه‌وڵ بۆ خاشه‌بر٠ کردنى نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌درا و له‌رێگه‌ى توانه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى و بێ ماف کردن و زه‌بر و زه‌نگ و ناعه‌داڵه‌تى هه‌وڵ بۆ کپ کردنى ده‌نگى ئازادیخوازى کورد ده‌درا، له‌و هه‌ و مه‌رجه‌دا مێقداد به‌درخان له‌رێگه‌ى له‌چاپ دانى رۆژنامه‌یێکى که‌له‌پوورى ـ زانیارى به‌ زمانى کوردى گه‌وره‌ترین خزمه‌تى به‌ شوناس و مه‌وجوودیه‌تى کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کى زوڵم لێکراو کرد و وزه‌ و تینێکى نوێى خسته‌ ناو بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى و مافخوازانه‌ى گه‌لى کورد. هه‌ر چه‌ند به‌ هۆى سیاسه‌تى بێ مافکردن و به‌ کۆیله‌کردنى گه‌لى کورد له‌لایه‌ن داگیرکه‌ران و رژیمه‌ دیکتاتۆره‌کانى ده‌سه‌لاتدار به‌ سه‌ر کوردستان له‌وسه‌رده‌مه‌ ژماره‌ى که‌سانى خوێنده‌وار زۆر نه‌بوون و ر٠اده‌ى خوێنده‌وارى له‌پله‌یێکى نزم دابوو، به‌لام له‌چاپ درانى یه‌که‌م بلاوکراوه‌ى کوردى له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا، ده‌توانین بلێین یه‌که‌م به‌ردى بناغه‌ى کارى رۆژنامه‌گه‌رى له‌ناو گه‌لى کورد داندرا و له‌پرۆسه‌یێکى هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دا خه‌ڵکى کوردستان ئاشنایه‌تى باشیان په‌یدا کرد. له‌خۆر٠ا نییه‌ له‌قۆناغه‌کانى دواى سه‌رهه‌ڵدانى یه‌که‌م بلاوکراوه‌ى کوردى ئه‌و ر٠ه‌وته‌ درێژه‌ى کێشا و وه‌ک یه‌کێک له‌ئامرازه‌کانى به‌ره‌وپێش بردنى خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌له‌که‌مان که‌ڵکى لێوه‌رگیرا و خه‌ڵکى پێ ووشیار کراوه‌ و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردى پێ بلاوکرایه‌وه‌ و گه‌شه‌ى پێدرا.
ئه‌مرۆ پاش ١١٢ ساڵ، گرینگى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى مێقداد به‌درخان زیاتر هه‌ستى پێده‌کرێ و هه‌نووکه‌ شاهیدین که‌ رۆژنامه‌ له‌ خه‌بات و شۆرشی میلله‌ته‌که‌مان چ ده‌ورێکى بنه‌ر٠ه‌تى هه‌یه‌ و وه‌ک هۆێکى پێوه‌ندى و راگه‌یاندنى به‌سوود و زانیارى به‌خش و وریاکه‌ره‌وه‌ کاریگه‌ری قووڵى له‌سه‌ر تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌یه‌. له‌کۆمه‌ڵگا ئازاد و دیموکراته‌کانیش رۆژنامه‌ به‌ ده‌سه‌لاتى چواره‌م دێته‌ ئه‌ژمار و قورسایێکى زۆرى له‌ سیسته‌مى ده‌سه‌لاتداریه‌تى وه‌لاتانى پێش که‌وتوو هه‌یه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌وه‌لاته‌ دیکتاتۆر و توتالیتێره‌کان رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌گه‌رى گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات دێته‌ ئه‌ژمار و به‌ربه‌ستى زۆر له‌به‌رده‌م کارى رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد دروست ده‌کرێ. له‌وه‌لاته‌ دیکتاتۆرییه‌کان که‌سانى رۆژنامه‌وان و نووسه‌ر و چالاک له‌و مه‌یدانه‌دا به‌ توندترین شێوه‌ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ و ده‌گیرێن و شکه‌نجه‌ ده‌کرێن و له‌گه‌ڵ ده‌یان مه‌ترسی تر له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ به‌ره‌و روو ده‌بن.

له‌پێوه‌ند به‌ سه‌رکووتى چالاکانى مه‌یدانى رۆژنامه‌گه‌رى رژیمى ئاخوندى گه‌وره‌ترین به‌شى به‌رده‌که‌وێ و له‌نوێترین سه‌رژمێرییه‌کانى بلاوکراوه‌، له‌لایه‌ن نیهاده‌ جیهانیه‌کان ئێران به‌گه‌وره‌ترین زیندانى رۆژنامه‌وانان و هه‌ڵسووراوانى بوارى رۆژنامه‌گه‌رى ناسراوه‌. رژیمى ئێران له‌پله‌ى دووهه‌مى وولاتنى سه‌رکووتگه‌رى بوارى ژۆرنالیستى دێته‌ ئه‌ژمار، به‌لام سه‌ره‌ر٠اى سه‌رکووتى بێ به‌زییانه‌ى کاربه‌ده‌ستانى رژیم، وزه‌ و پوتانسیلى له‌ر٠اده‌به‌ده‌ر له‌نێو چین و توێژه‌ جیاجیاکانى کوردستان بۆ چالاکى له‌بوارى رۆژنامه‌گه‌رى بوونى هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌یان به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر، توێژه‌ ووشیاره‌کانى کۆمه‌ڵگاکه‌مان که‌ڵک له‌رێگه‌ى تر بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ئازادیخوازى و به‌شخوراوى میلله‌ته‌که‌مان وه‌رده‌گرن و به‌ربه‌ست و هه‌ر٠ه‌شه‌ و زیندان و شکه‌نجه‌ و دوورخستنه‌وه‌ نابێته‌ هۆى وێستان و دواکه‌وتنیان له‌و مه‌یدانه‌ له‌ پیش که‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنه‌دا.
جێگه‌ى خۆیه‌تى ئه‌مرۆ وێراى جیهانى پێشکه‌وتوو ئێمه‌ش له‌وبواره‌ دا هه‌نگاو بنێنین و بانگى ئازادیخوازیمان له‌ ده‌رگاى مه‌یدانى رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ به‌گوێى جیهانیان دا بده‌ین و له‌سه‌ر بناغه‌ و به‌ بنه‌ر٠ه‌ت گرتنى پێوه‌ر و بنه‌ما دیموکراتیک و ئازاده‌کانى دونیاى مودێرن، کارى رۆژنامه‌گه‌رى و ر٠اگه‌یاندن به‌ره‌وپێش ببه‌ین.
له‌یادى ١١٢ ساڵه‌ى له‌چاپ دانى یه‌که‌م رۆژنامه‌ى کوردى درود ده‌نێرین بۆ روحى پاکى مێقداد مدحه‌ت به‌درخان و هاورێیانى و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌مه‌یدانى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى و رۆژنامه‌گه‌رى که‌ میراتى به‌ردرخان و باقى رۆشه‌نبیرانى نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ئاشتى و ته‌بایی و مافخوازى و عه‌داڵتخوازى گه‌له‌که‌مان به‌باشترین شێوه‌ که‌ڵک وه‌رگرین.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کۆمیسیۆنى راگه‌یاندن
١/٢/١٣٨٩








14 سال و 11 ماه و 15 روز و 16 ساعت و 27 دقیقه پیش از این

له‌یادى ١١٢ ساڵه‌ى ر٠ۆژنامه‌گه‌رى کوردى دا

له‌یادى ١١٢ ساڵه‌ى ر٠ۆژنامه‌گه‌رى کوردى دا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن