چین پشتیوانى ته‌حریمه نوێیه‌کان دژى رژیمى ئێران ده‌کا
رۆژى پێنج شه‌ممه ٢ى بانه‌مه‌ر٠، جۆزێف بایدن جێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا گووتى: چین بۆ سه‌پاندنى ته‌حریمى نوێ به‌سه‌ر ئێران ره‌زامه‌ندى ده‌ربریوه. ناوبراو که له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنى بی بی سی ووتووێژى ده‌کرد زیادى کرد، ئه‌وه یه‌که‌مین جاره که ته‌واوى جیهان له‌پێوه‌ند به مه‌ترسیه‌کانى رژیمى ئێران یه‌کگرتوون.
رژیمى ئێران زیاتر له‌هه‌ر کاتێکى تر له‌لاى خه‌ڵکى خۆیان و ناوچه‌که ته‌ریک که‌ووتۆته‌وه. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه به ناردنى ئه‌و هه‌واڵه زیادى کرد: بایدێن به‌ڵێنى دا و گووتى: ئێمه فشار بۆسه‌ر رژیمى ئێران درێژه پێده‌ده‌ین، ئه‌وان ده‌وڵه‌تێکى له‌رزۆکن. جۆزێف بایدێن زیادى کرد، باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆمارى ووتى، مه‌به‌ستى ئێمه پێش‌گرتن له‌ده‌ست گه‌یشتنى رژیمى ئێران به تواناى ئه‌تۆمیه و له‌سه‌ر ئه‌و باوهر٠هین که ده‌توانین ئه‌و کاره بکه‌ین.