خه‌راپتر بوونى هه‌ل و مه‌رجى بازارى کار له‌ئێران
زیاتر له مانگێک له‌ساڵى ٨٨ تێده‌په‌رێ، به‌لام هێشتا باسێک لهبلاوبوونهوهى نرخى بێکارى نییه. وه‌زیرى پیشه و کاروبارى کۆمه‌لایه‌تى ئه‌و هه‌والانه‌ى که له‌زمان ناوبراوه‌وه سه‌باره‌ت به ١٢,٦ له‌سه‌دى نرخى بێکارى له زستانى ٨٨ بلاوببۆوه، ره‌د کرده‌وه و ته‌نانه‌ت ووتى نرخى بێکارى زستانى ٨٨ هێشتا رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
محه‌ممه‌د نه‌هاوه‌ندیان سه‌رۆکى ژوورى ئێران له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى بێکارى له‌ساڵى رابردوو هه‌واڵى دا. به پێى ووته‌ى ناوبراو راده‌ى ره‌خساندنى هه‌لى کار که‌متر له هێزى کار بووه. داریوشى قه‌نبه‌رى ووتهبیژى فراکسیۆنى خه‌تى خومه‌ینى له مه‌جلسی رژیم گووتى: نرخى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى ئێران ٥٥ میلیارد دۆلار و نرخى که‌ل و په‌لى هاورده ده‌گاته ٧٠ میلیۆن دولار. ناوبراو هاوسه‌نگى تیجاره‌تى ئێرانى به مه‌ترسیدار ناوبرد و به پێى ووته‌ى نوێنه‌رى ئیلام، یه‌کێک له‌و مه‌ترسیانه‌ى که ئێستا له‌ئارادایه، کۆسپى دروست کراو بۆ به‌رهه‌مه‌کانى ناو وه‌لات و بێکار بوونى ژمارهێکى زۆر له کرێکارانى که‌رته‌کانى به‌رهه‌م هێنه‌ر به هۆى هاورده‌ى لهر٠ادهبهدهرى که‌ل و په‌لى ده‌ره‌کى بۆ ناو ئێرانه.