جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مردنى گوماناوى چالاکێکى خوێندکارى خه‌ڵکى گه‌یلانى رۆژئاواى کرماشان

مردنى گوماناوى چالاکێکى خوێندکارى خه‌ڵکى گه‌یلانى رۆژئاواى کرماشان

به‌ پێى هه‌واڵى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵده‌رى مافى مرۆڤ که‌یوان گوده‌رزى خوێندکارى رشته‌ى بیرکارى زانستگاى ئیرانشار له‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٣١ى خاکه‌لێوه‌ى ١٣٨٩ به‌شێوه‌یێکى گوماناویی مردووه‌. گوده‌رزى خه‌ڵکى گه‌یلانى رۆژئاواى پارێزگاى کرماشان، رۆژى سێ شه‌ممه‌ له‌ پشت چێشتخانه‌ى زانستگا به‌ ده‌م و چاوێکى خه‌ڵتانى خوێن دۆزرایه‌وه‌ و به‌رپرسانى زانستگا سه‌ره‌تا رایانگه‌یاند که‌ ئه‌وه‌ ته‌رمى کرێکارێکه‌ که‌ به‌ هۆى برقه‌وه‌ مردووه‌، به‌لام له‌دواى ئاشکرا بوونى...

پێناسه‌ى ناوبراو له‌لایه‌ن خوێندکاران رایانگه‌یاند که‌ ناوبراو خۆى کوشتووه‌ و ئیزنى به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمیشیان له‌ناو زانستگا نه‌دا، بۆیه‌ به‌ڵگه‌کان گوماناوى بوونى مردنى که‌یوان ده‌رده‌خه‌ن. راپۆرته‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ که‌یوان شه‌وێک پێش مردنه‌که‌ى زه‌نگى بۆ ماڵى کوره‌ مامه‌که‌ى لێداوه‌ و به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌ر٠ه‌شه‌ى کووشنیان لێکردووم و ره‌٠نگه‌ ئیتر هه‌رگیز نه‌مبینه‌وه‌ و دواى چه‌ند ده‌قیقه‌ێکى تر زه‌نگى بۆ زاوه‌که‌یان لێداوه‌ و پێى ده‌ڵێ کارێکى زۆر گرینگم پێت هه‌یه‌ و له‌دواى پێداگرى زۆرى زاواکه‌ى بۆ ووتنى کاره‌که‌ى پێى ده‌ڵێ تا بیست ده‌قیقه‌ى دیکه‌ پێوه‌ندیت پێوه‌ ده‌که‌م که‌ له‌وساته‌وه‌ به‌و لاوه‌ پێوه‌ندى نه‌گرتۆته‌وه‌. کاتێک که‌ براکه‌ى بۆ رۆژى دواتر خۆى ده‌گه‌ێنێته‌ ئیرانشار له‌گه‌ڵ ته‌رمى براکه‌ى که‌ ده‌م و چاوى زۆر به‌ سه‌ختى زیانى به‌رکه‌وتبوو، به‌ره‌و روو ده‌بێ. که‌یوان له‌خانه‌واده‌یێکى ده‌ست ته‌نگى شارى گه‌یلانى غه‌رب و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئیسلامى زانستگاى ئیرانشار بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ورده‌کارییه‌کانى ئه‌و رووداوه‌ ئاشکرا نه‌بوونه‌ به‌لام به‌ ئه‌گه‌رى زۆر که‌یوان له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌ کوژراوبێ.

14 سال و 6 ماه و 29 روز و 19 ساعت و 17 دقیقه پیش از این

مردنى گوماناوى چالاکێکى خوێندکارى خه‌ڵکى گه‌یلانى رۆژئاواى کرماشان

مردنى گوماناوى چالاکێکى خوێندکارى خه‌ڵکى گه‌یلانى رۆژئاواى کرماشان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن