له بیره‌وه‌رى پانزه‌هه‌مین ساڵه‌ى شه‌هاده‌تى کاک عه‌تا قادرى (شاهۆ) قاره‌مانى مه‌یدانه‌کانى نه‌به‌رد و رۆژه سه‌خته‌کانى چاڵه ر٠هشهکانى رژیم
هاورێى به‌رێزم، ئه‌وانه‌ى له زیندانه‌کانى رژیمدا مقاومه‌ت و خۆر٠اگرى تۆیان دیوه، سه‌رسام بوون له هه‌ڵوێستى مه‌ردانه و ئازایه‌تى که‌م وێنه‌ت. گێر٠ایانهوه که چۆن له رووى جه‌لاده‌کانى رژیمدا ده‌وێستایه‌وه و شکه‌نجه و ئازاردانه‌کان کاریان نه‌ده‌کرده سه‌ر وره‌ى پۆلایینت.
له‌و رۆژانه‌ى تۆ له زیندان دا بووى باسى قاره‌مانی و چاونه‌ترسی، باوهر٠ى قووڵت به ئازادى نیشتمان و سازمانى خه‌بات، ببوه باس و قسه‌ى هه‌ڤالانى هاوسه‌نگه‌رت.
یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى له زینداندا رزگارى ببوو، گێر٠ایهوه که عه‌تا سنه‌یی (شاهۆ) له رووى حاکم شه‌رعه‌کانى رژیمدا دروشمى مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیم ده‌گوت، ئه‌و که‌سه ده‌ی گوت: جارێک حاکم شه‌رعێک داواى لێ کرد که ئه‌گه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه‌ى خۆى ر٠اگهیێنێ و له دژى سازمانى خه‌بات قسه بکا، ئه‌وه ئێعدام ناکرێ، به‌لام کاک عه‌تاى شوکێ، قاره‌مانانه له رووى قازى شه‌رعه‌که‌ى رژیمدا وێستاوه‌ته‌وه، پێى ر٠اگهیاندوه، من شانازى ده‌که‌م که پێشمه‌رگه‌م و له سه‌ر رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌باتم، شانازى بۆ من ئه‌وه‌یه به ده‌ستى ئێوه‌ى جه‌لاد شه‌هید بکرێم. براده‌رێکى دیکه به ناوى مامه‌ند که ماوه‌یێک له زینداندا بووه قاره‌مانى و نه‌به‌زى تۆى دیوه، گێر٠ایهوه و گوتى به ر٠استى کاک عه‌تا قادرى نمونه‌ى شۆرشگێر٠یى و ئازایه‌تیه له کوردستاندا، ئافره‌تێکى زیندانیش گێر٠ایهوه، زیندانیه‌کانى سازمانى خه‌بات و موجاهیدین له موقاومترین و خۆر٠اگرترین زیندانیه‌کان بوون. و من به چاوى خۆم ئازایه‌تى و قاره‌مانى کاک عه‌تا سنه‌ییم دیوه و جارێک داوام لێکردوه به‌و شێوه‌یه له رووى جه‌لاده‌کانى رژیمدا مه‌وێسته‌وه با ئێعدام نه‌کرێى، به‌لام کاک عه‌تاى قاره‌مان له وه‌لامدا گوتى بێ منه‌تم لێ یان. شه‌هیدى هه‌میشه سه‌ربه‌رز و نمونه‌یی: هاورێى به‌رێز و به‌نرخى رۆژانى سه‌خت یادى تۆ و هه‌ڤالانى شه‌هید له بیرم دایه، ئێمه به مقاومه‌ت و خۆر٠اگرى ئێوه له زیندان و چاڵه ر٠هشهکانى رژیمدا و مقاومه‌ت له به‌رانبه‌ر شکه‌نجه‌ى وه‌حشیانه‌ى جه‌لاده‌کاندا، سه‌ربه‌رزین.
بێ گومان ده‌بێ زۆر سه‌ربه‌رز و دڵخۆش بین، که هاورێ و هاوسه‌نگه‌رى نمونه و قارمانى وه‌ک ئێوه‌مان هه‌بووه. ئێوه رووى هه‌موو شۆرشگێر٠ێکتان سوور کرده‌وه و، به مقاومه‌تى سه‌ختتان به دژمنانتان نیشان دا که گه‌لى کورد خاوه‌نى رۆڵه‌ى نه‌به‌ز و له خۆبووردووه و سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانیش ئه‌ندامانى به فیداکارى و گیانبازى، ر٠ادههێنێ و مه‌کته‌بی مقاومه‌تى پاک و دڵسۆزانه‌یه.
کاک عه‌تاى شه‌هیدى به‌رێز و رۆح شادم، باس کردن له قاره‌مانه‌تیه‌کانى تۆى ئازیز به بابه‌تێک و ووتارێک ناکرێ و ره‌نگه هیچ کات نه‌توانرێ نرخى ئه‌و گشته فیداکاریانه‌ت باس بکرێ، ئه‌ونده روونه تۆى تێکۆشه‌ر نمونه‌ى فیداکارى بووى و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى هاو باوهر٠ت نه‌بوون له به‌رانبه‌ر نه‌به‌زى و نه‌ترسى که‌م وێنه‌ت سه‌رى ته‌عزیم و رێز داده‌نه‌وێنن.
به‌ڵێ، رێبازى سازمانى خه‌باتى خوێناوى رێبازى فیداکارى و گیان بازى له رێگه‌ى ئازادى نیشتمانه بۆیه قاره‌مانانى، وه‌ک شه‌هید عه‌بداله هه‌مزه، شه‌هیدخه‌لیل غه‌رقى (خه‌لیل ره‌شاش)، شه‌هید غه‌فوور ئه‌حمه‌دى، شه‌هید تالب بڵه‌سه‌نى، شه‌هید تاهیر یاکووباوایی، شه‌هید مزه‌فه‌ر ره‌حمانى، و هه‌روه‌ها شه‌هید عه‌تا قادرى و و شه‌هید کاوه نانه‌وا چۆن له مه‌یدانه‌کانى نه‌به‌ردا نمونه‌ی قاره‌مانى و ئازایه‌تى بوون، و کاتێک به پیلانى دژمنان یان به هۆى سه‌ختى برینه‌کانیانه‌وه ده‌که‌ونه ده‌ست دژمن، زیندانیشیان کردۆته مه‌یدانێکى دیکه‌ى نه‌به‌رد و دژمنیان ناچار کرد سه‌ر له به‌رامبه‌ر هیممه‌ت و ئازایه‌تیان دانه‌وێنێ.
شه‌هیدى سه‌ربه‌رز و هه‌میشه له یاد: گه‌لى کورد و سازمانى خه‌بات تا خاوه‌نى رۆڵه‌ى وه‌ک ئێوه بێ سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان حه‌تمیه.
جێگه‌ى خۆیه‌تى ترسه‌نۆکان و به‌زیوه‌کان و ئه‌وانه‌ى له کاتى حه‌سانه‌وه‌دا و فیز لێ ده‌ده‌ن و خۆیان به شۆرشگێر٠ى که‌م وێنه ده‌ژمێرن و له ته‌نگانه‌شدا خۆیان دهدۆر٠ێنن با له ئێوه‌وه فێرى نه‌ترسى و نه‌به‌زى بن، بێ گوومان ده‌بێ، چاونه‌ترسى و مقاومه‌تى که‌م وێنه‌تان ببێته ده‌رسێک بۆ ترسه‌نۆک و به‌زیوه‌کان که به ههر٠هشهیێک ده‌روخێن و له هه‌وڵى خۆ رزگار کردنیاندا ده‌بن.
هاورێى شه‌هیدم یادت به‌خێر بێ و رێبازى پیرۆزت پر٠ ر٠ێبوار بێ
سیامه‌ند
ر٠هزبهرى ١٣٨٧