جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگهێشت بۆ مانگرتن له‌خواردنى سه‌رانسه‌رى مامۆستایانى ئێران

بانگهێشت بۆ مانگرتن له‌خواردنى سه‌رانسه‌رى مامۆستایانى ئێران

شۆراى هاوئاهه‌نگى ته‌شه‌کوله‌ سینفیه‌کانى مامۆستایانى ئێران به‌ ده‌رکردنى راگه‌یه‌ندراوێکدا باس له‌ مانگرتن له‌خواردنى یه‌ک حه‌وتوویی کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکانى سینفى به‌ نیشانه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى به‌ حوکمى نا یاسایی و زیندانى درێژماه‌وى سه‌پێندراو به‌سه‌ر مامۆستایان ده‌کا. له‌و راگه‌یاندراوه‌ دا هاتووه‌، ئه‌ندامانى شوراى ناوه‌ندى کانونى مامۆستایان و چالاکانى سینفى له‌رۆژه‌کانى ١٢ تا ١٨ى بانه‌مه‌ر٠ى ئه‌مساڵ مان له‌خواردن ده‌گرن و هه‌روه‌ها داوایان له‌سه‌رجه‌م مامۆستایانى ئێرانى کرد که

له‌رۆژى ١٢ى بانه‌مه‌ر٠ هاوکات له‌گه‌ڵ رۆژى مامۆستا له‌ئێران به‌و مانگرتنه‌ په‌یوه‌ست بن. شوراى هاوئاهه‌نگى سه‌ندیکا سینفیه‌کانى مامۆستایانى ئێران، له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا خوازیارى ئازاد بوونى به‌ په‌له‌ و بێ مه‌رجى سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رهه‌نگیانى زیندانى بووه‌ و روو به‌و که‌سانه‌ى که‌ ئیدعاى ئازادى ته‌واو له‌ئێران ده‌که‌ن ده‌ڵێ، ده‌بێ وه‌لامى ئه‌وه‌ بده‌نه‌وه‌ که‌ بۆچى پاکترین و سادقترین مامۆستایانى وه‌لات ته‌نیا له‌به‌ر ره‌خنه‌ له‌بارودۆخى هه‌نووکه‌یی، له‌گه‌ڵ حوکمى ئیعدام و زیندانى درێژماوه‌ و ده‌رکردن و دوورخستنه‌وه‌ و بێ به‌ش بوون له‌ووتنه‌وه‌ى وانه‌و هتد.. به‌ره‌وروو ده‌بن. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ده‌رکردنى حوممى ئیعدام بۆ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر مامۆستاى کورد و قه‌نبه‌رى ره‌خنه‌ى توند گیراوه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ئاسه‌واره‌ خه‌راپه‌کانى ده‌رکردنى ئه‌و جۆره‌ حوکمانه‌، ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌.


14 سال و 6 ماه و 28 روز و 16 ساعت و 49 دقیقه پیش از این

بانگهێشت بۆ مانگرتن له‌خواردنى سه‌رانسه‌رى مامۆستایانى ئێران

بانگهێشت بۆ مانگرتن له‌خواردنى سه‌رانسه‌رى مامۆستایانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن