کوردستانى وێران و هه‌وڵه‌کانى رژیم بۆ ئاوه‌دانى ئۆگاندا
ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئاخوندى رۆژى شه‌ممه ٢٤/٤/٢٠ ١٠ له‌کاتێکدا که بۆ بازه‌رگان و تاجیرهکانى دانیشتووى ئۆگاندا و هه‌روه‌ها شیعهیانى ئه‌و وه‌لاته قسه‌ى ده‌کرد، ووتى، هه‌ر که‌س بۆ ئاوه‌دانى و پێش که‌وتنى ئۆگاندا هه‌نگاو بنێ، ده‌بێ بزانێ له‌راست ئاوه‌دانى ئێران هه‌نگاوى ناوه و ئاوه‌دانى ئۆگاندا ئاوه‌دانى ئێرانه. له‌گه‌ڵ سه‌فه‌رى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ...
بۆ ئۆگاندا، رۆژى شه‌ممه ٢٤ى ئاوریل دوو پرۆژه‌ى ده‌رمانى و نیشته‌جێبون ده‌ستى پێ‌کرد. به ئامادبوونى محه‌ممه‌د عه‌بباسی وه‌زیرى ته‌عاون و موجته‌با سه‌مه‌ره‌ى هاشمى ناوه‌ندێکى خزمهتگهیاندنى ده‌رمانى مانگى سوور لهکامپالا ده‌ستى پێ‌کرد. هه‌روه‌ها پرۆژه‌ى ٤ هه‌زار شوێنى نیشته‌جێبوون به ئاماده‌بوونى ئیسفه‌ندیار ره‌حیم مهشاهى سه‌رۆکى ده‌فته‌رى سه‌رۆک کۆمارى لهکامپالا کرایه‌وه. هه‌روه‌ها لهزیمبابوهش که مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى ئه‌و سه‌فه‌ره بوو کارخانهیێکى مونتاژى تراکتۆر دامه‌زرا. ئه‌و به‌خشین و ده‌ست بلاوییانهى کاربه‌ده‌ستانى رژیم به‌مه‌به‌ستى راکێشانى سه‌ره‌نجى ئه‌و وه‌لاتانه، له‌کاتێکدایه که زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى ناوچه پهراوێزییهکانى ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستانى ئێران لهبووارى ئابوورى و سه‌نعه‌ت و پرۆژه‌ى ئابوورى بۆ ر٠هخساندنى هه‌لى کار لهوپهر٠ى هه‌ژارى دایه و له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى رژیمه‌وه به پاساوى ناواقعى و ناعهقلانى پشت گوێ خراوه.