جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌یادى خۆراگرى ٢٤ رۆژه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌شارى سنه‌

له‌یادى خۆراگرى ٢٤ رۆژه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌شارى سنه‌
کامیل نورانى فه‌رد

داگیرکارى و و زوڵمى ده‌سه‌لاتدارانى حاکم به‌سه‌ر کوردستان و مێژووى چه‌وسانه‌وه‌ و سته‌مى تاقه‌ت پرۆکێنى به‌رده‌وام، کاریگه‌رى زۆریان له‌ سه‌ر که‌سایه‌تى تاکى کورد داناوه‌. چه‌مکى ئازایه‌تى و خۆراگرى له‌به‌رانبه‌ر زولم و هه‌ستى ئازادیخوازى بۆته‌ به‌شێک له‌که‌سایه‌تى تاکى کورد و ئه‌و تایبه‌مه‌ندیانه‌ به‌درێژایی مێژوو گه‌لێک ده‌سکه‌وت و رۆژى پر٠ له‌شانازى و سه‌روه‌رى بۆمیلله‌تى کورد به‌دواوه‌ بووه‌ که‌ به‌ تێپه‌رینى کات له‌بیر و هزرى خه‌ڵک دا مانه‌وه‌ و بایه‌خ و موراڵیان که‌م نابێته‌وه‌.
یه‌ک له‌و سه‌روه‌رى و لاپه‌ره‌ زێرینانه‌ى دیرۆکى میلله‌ته‌که‌مان داستانى قاره‌مانه‌تى و خۆراگرى...

٢٤ رۆژى ره‌به‌قى خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌فى سنه‌ له‌به‌رانبه‌ر زوڵم و ناعه‌داڵه‌تى ده‌سه‌لاتى تازه‌ پێگه‌یشتووى خومه‌ینى بوو. ٣١ ساڵ له‌مه‌وپێش خه‌ڵکى کوردستان له‌ماوه‌ى ٣ مانگ دا له‌به‌رانبه‌ر پاسداره‌ چاو و گوێ به‌ستراوه‌کان و شووین که‌ووتوانى خومه‌ینى راوه‌ستان و له‌خۆراگریێکى که‌م وێنه‌ دا تامى تاڵى شکستێکى قورسیان به‌ کاربه‌ده‌ستانى رژیمى دژه‌ گه‌لى ئاخوندى سه‌پاند و به‌ رژیمیان سه‌لماند که‌ میلله‌تى کورد مافه‌ ر٠ه‌واکانى خۆیان ده‌وێ و ئاماده‌ن بۆ وه‌ده‌ست خستنى نرخه‌که‌شی به‌ سه‌ر و مالى خۆیان بده‌ن. خۆراگرى که‌م وێنه‌ى جه‌ماوه‌ر، کاربه‌ده‌ستانى رژیم و له‌سه‌رووى هه‌مووشیان خومه‌ینى هێنایه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ که‌ کوردستان قه‌لاى پۆلایینه‌ و ئاسان نییه‌ بتوانن هه‌روا ده‌ستى به‌سه‌ر دابگرن. موقاوه‌مه‌ت و خۆراگرى میلله‌تى کورد خومه‌ینى ناچار کرد رابگه‌ێنێ که‌ میلله‌تى کورد من ده‌نگى ئێوه‌م بیست و ئاگربر٠ راگه‌ێنێ و باس له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى کوردى له‌رێگه‌ى ووتوێژه‌وه‌ بکا. به‌لام له‌راستیدا ئه‌و داوایه‌ى رژیم له‌ئه‌نجامى گۆر٠ینى بۆچوونیان له‌راست کوردستان نه‌بوو و له‌بناغه‌وه‌ مه‌به‌ست لێ، دانى مافى خه‌ڵکى کوردستان نه‌بوو. به‌ڵکو جینایه‌تکاران و دیکتاتۆرانى تازه‌ تازه‌ به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتوو، ته‌نیا مه‌به‌ستیان له‌و ئاگربر٠ه‌ خۆسازدانه‌وه‌ و خۆرێکخستنه‌وه‌ و خۆ ته‌یار کردن بۆ شه‌ر٠ێکى تر له‌دژى خه‌ڵکى کورد له‌کوردستانى ئێران بوو و ئه‌و راستیه‌ش زۆرى نه‌خایاند که‌ وه‌دى هات و ئاشکرا بوو که‌ ئه‌و رژیمه‌ى له‌وه‌لامى ماف ویستى و ئازادیخوازى میلله‌تێکى چه‌وساوه‌ به‌ نار٠ه‌وا و به‌ پێچه‌وانه‌ى هه‌موو یاساێکى زه‌مینى و ئاسمانى فتواى جیهاد دژى ده‌رده‌کا و کوردى به‌ کافر ناو هێنا و کوشتن و تالانى ماڵ و نامووسی به‌ ر٠ه‌وا زانى، هه‌رگیز ئاماده‌ نابێ دان به‌ بوونى کورد دا بنێ و له‌ئه‌نجامدانى هه‌ر نه‌وعه‌ کرده‌وه‌یێکى دژى ئینسانى بۆ سه‌رکووت کردنى ناسڵه‌مێته‌وه‌.
سه‌ره‌نجامله‌پاش خۆ سازدانه‌وه‌ و وه‌ک ئه‌وه‌ى ئاخوندان رایانده‌گه‌یاند بر٠یارى کۆتایی هێنان به‌ غائیله‌ى کوردستان درا و له‌ژێر ناوى ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى پادگان و پاراستنى مه‌رزه‌کان هێزێکى زۆر و پر٠ چه‌ک و چۆڵیان به‌ره‌و شاره‌کانى کوردستان وه‌رێخست. له‌زۆربه‌ى هه‌ره‌ زۆرى شاره‌کانى کوردستان هێزى پێشمه‌رگه‌ و جه‌ماوه‌رى قاره‌مان له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌کانى رژیم خۆراگریان کرد و نه‌به‌ردێکى سه‌ختیان ده‌ست پێکرد. یه‌کێک له‌دیارترین به‌رخودانى خه‌ڵکى کوردستان له‌شارى سنه‌ کرا که‌ ماوه‌ى ٢٤ شه‌و و رۆژى خایاند و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌ر٠اى گه‌مارۆدران و ده‌سترانگه‌یشتن به‌ هه‌ر نه‌وعه‌ پێداویستێک، خه‌ڵکى قاره‌مانى سنه‌ له‌به‌رانبه‌ر هێرشی هێزى زۆر و پرچه‌کى دژمن، وێستان و ٢٤ رۆژ وه‌ک قه‌لایێکى ئینسانى پارێزگاریان له‌شار کرد. له‌به‌رانبه‌ر دا دژمنى دڵ پر٠ له‌قین به‌ خۆمپاره‌ و چه‌کى قورس و فرۆکه‌ى شه‌رکه‌ر ئاگر و ئاسنى به‌سه‌ر خه‌ڵکى شار داباراند و ژماره‌یێکى به‌رچاو که‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون شه‌هید کران و به‌کرێگیراوانى رژیم له‌هیچ کرده‌وه‌ێکى نائینسانى ده‌ستیان نه‌پاراست. ئه‌و رۆژانه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵک لێک جیا نه‌ده‌کرانه‌وه‌ و هه‌ر که‌سێکت ده‌بینى خۆى به‌ به‌رپرسیار ده‌زانى و به‌ شێوه‌یێک بۆ پارێزگارى له‌شار و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ هێزى دژمن هه‌نگاوى به‌رز ده‌کرده‌وه‌ و ته‌نانه‌ت کچان و ژنانیش خۆیان له‌ژووره‌کانى ماڵه‌وه‌ حه‌شار نه‌ده‌دا و تا ئه‌و جێگه‌یه‌ى بۆیان ده‌کرا و ده‌یانتوانى کارێک بکه‌ن بوونیان هه‌بوو و به‌شدارى ئه‌و داستانه‌یان کرد.له‌وماوه‌یه‌دا یه‌کگرتووى و هه‌ستى هاوکارى و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵک گه‌یشتبوویه‌ راده‌یێک که‌ هه‌موو ئاماده‌ى گیانفیدایی له‌راست یه‌کدى و له‌راست خاک و نیشتمان بوون. ته‌نیا پاڵپشتى ئه‌و رۆژانه‌ى خه‌ڵک پشت به‌ یه‌ک به‌ستن و یه‌کێتى بوو، ئه‌گینا له‌بارى چه‌ک و چۆڵ و ئیمکاناتى شه‌ر له‌چاو هێزى دژمن گه‌لێک لاواز بوون. ئه‌و رۆژانه‌، بوو به‌ ده‌رسێکى به‌ نرخ بۆ میلله‌ته‌که‌مان و سه‌لماندى سه‌رله‌هه‌ندایه‌کى و خۆشه‌ویستى بۆ یه‌کتر و کۆبوونه‌وه‌ له‌ده‌ورى یه‌ک، ده‌توانێ ته‌نگ به‌ دژمنێکى گه‌وره‌ و بێ به‌زه‌یی وه‌ک هێزى رژیمى ئاخوندى هه‌ڵچنێ. یاد و بیره‌وه‌رى ئه‌و رۆژانه‌ هه‌رگیز له‌بیر ناچن و جێگه‌ى خۆیه‌تى هه‌موو سالێک یادى ئه‌و رووداوه‌ مێژوویه‌ که‌ سه‌رجه‌مى خه‌ڵکى شاره‌کانى کوردستان سه‌روه‌رى و حه‌ماسه‌یان خوڵقاند بکه‌ینه‌وه‌ و شانازى پێوه‌بکه‌ین و نه‌وه‌ى داهاتووى له‌سه‌ر ر٠ابێنین.
له‌یاد و بیره‌وه‌رى قاره‌مانه‌تى و حه‌ماسه‌ى ئه‌و رۆژانه‌دا درود ده‌نێرین بۆ روحى پاکى شه‌هیدانى خۆراگریی ٢٤ رۆژه‌ى سنه‌ و باقى شاره‌کانى کوردستان له‌به‌رانبه‌ر رژیمى جه‌هل و جینایه‌تى ئاخوندانى ئێران.


14 سال و 6 ماه و 27 روز و 17 ساعت و پیش از این

له‌یادى خۆراگرى ٢٤ رۆژه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌شارى سنه‌

له‌یادى خۆراگرى ٢٤ رۆژه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌شارى سنه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن