٣ چالاکى کرێکارى شارى مه‌ریوان هه‌ر کام به ٣ ساڵ و ١٠ مانگ زیندان حوکم دران
کومیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ یارمه‌تى دان به پێکهێنانى رێکخراوه کرێکارییه‌کان رایگه‌یاند، ٣ چالاکى کرێکارى شارى مه‌ریوان به نێوه‌کانى (سه‌لام قادر، خالید ئه‌سعه‌دى و ئازاد حوسێنى) به تاوانى پروپاگه‌نده دژى نیزام و ئه‌ندامه‌تى له کومیته‌ى هاوئاهه‌نگى یارمه‌تى بۆ پێکهاتنى سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان هه‌ر کام به ٣ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانى ته‌عزیرى حوکم دراون.
جێگه‌ى وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که نێوبراوان له رێکه‌وتى ١٩ى رێبه‌ندانى ١٣٨٧ له‌شارى مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئیتلاعاتى رژیم گیران. ئازاد حوسێنى ماوه‌ى ٢٠ رۆژ له‌زیندان مایه‌وه و پاشان به زه‌مانه‌تى ٢٠ میلیۆن تمه‌نى ئازاد کرا. هه‌روه‌ها سه‌لام و خالیدیش هه‌ر کام دواى تێپه‌رینى ٤ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان به زه‌مانه‌تى ٥٠ میلیۆن تمه‌ن ئازاد کران.