جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زیندانێه‌کى مه‌حکووم به‌ ئیعدام چاره‌نووسی نادیاره‌

زیندانێه‌کى مه‌حکووم به‌ ئیعدام چاره‌نووسی نادیاره‌

به‌ پێى راپۆرتى که‌مپه‌ینى داکۆکى له‌ زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى، عه‌زیز محه‌ممه‌دزاده‌ به‌تاوانى کرده‌وه‌ دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و موحاره‌به‌ له‌گه‌ڵ خوا، له‌دادگاى شارى سه‌قز مه‌حکووم به‌ ئیعدام کرا. نێوبراو کورى عه‌لى و ٢٦ ساڵى ته‌مه‌نه‌ و خه‌ڵکى شارى بانه‌یه‌ که‌ له‌ رێکه‌وتى ٢١/٧/١٣٨٨ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئه‌منیه‌تى رژیم گیرا و گوازرایه‌وه‌ بۆ زیندانى بانه‌ و له‌دواى ٣ مانگ شکه‌نجه‌ى قورس بۆ زیندانى سه‌قز گوازرایه‌وه‌.

ئیداره‌ى ئیتلاعاتى سه‌قز و بانه‌ له‌دواى فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دارایی عه‌زیز محه‌ممه‌دزاده‌ ناوبراویان له‌ مافى گرتنى وه‌کیل بێ به‌ش کردوه‌وه‌. عه‌زیز محه‌ممه‌د زاده‌ به‌ نیشانه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى به‌و حوکمه‌ ناعادیلانه‌یه‌ مانى له‌خواردن گرتووه‌ و له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ زیندانى تاکه‌که‌سی ئیداره‌ى ئیتلاعات و وه‌ک ده‌گووترى ناوبراو تووشی خوێن به‌ربوونى ناوه‌وه‌ بووه‌ و هه‌نووکه‌ هیچ هه‌واڵێک له‌ شوێن و بارودۆخى ناوبراو له‌به‌ردست دا نییه‌.



14 سال و 6 ماه و 26 روز و 15 ساعت و 35 دقیقه پیش از این

زیندانێه‌کى مه‌حکووم به‌ ئیعدام چاره‌نووسی نادیاره‌

زیندانێه‌کى مه‌حکووم به‌ ئیعدام چاره‌نووسی نادیاره‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن