ئاسه‌واره‌کانى ههر٠هشهى ته‌حریمه نوێیه‌کان له‌سه‌ر ئێران
شیرکه‌تى توتاڵ به‌نزین بۆ ئێران نانێرێ و ٢ کومپانیاى ئه‌مریکاش پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران پچراند و ٥ شیرکه‌تى هێندیش له‌لایه‌ن ئیداره‌ى پێر٠اگهیشتنى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا خرانه ژێرچاودێرییه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رى شیرکه‌تى گه‌وره‌ى نه‌وتى فه‌رانسه"توتاڵ" کریستۆف دومارژۆرى، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا یاساى نوێى ته‌حریمه‌کانى ئێران په‌سه‌ند بکات، شیرکه‌تى توتاڵ ئێتر به‌نزین نانێرێ بۆ ئێران. به پێى گه‌لاڵه‌ى توندترکردنى ته‌حریمه‌کان دژ به رژیمى ئێران...
ئه‌مریکا هه‌ر شیرکه‌تێکى ده‌ره‌وه‌یی که سووته‌مه‌نى به ئێران بفرۆشێت، سزا ده‌دات. ئه‌و گه‌لاڵه‌یه له‌کۆنگره‌ى ئه‌مریکا لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌کرێ. به‌رێوه‌به‌رى توتاڵ له‌کۆنفرانسێکى سه‌نعه‌تى له کووه‌یت ووتى، ناردنى ئێستاى به‌نزینى توتاڵ بۆ ئێران که‌مه. هه‌روه‌ها دووکۆمپانى گه‌وره‌ى ئه‌مریکا به نێوه‌کانى" پرایس واترهاورس و کوپێر وئێرنێس ئه‌ند یانگ " هاوکارى خۆیان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران پچر٠اند و رایانگه‌یاند هیچ پێوه‌ندیێکیان له‌گه‌ڵ شیرکه‌ته‌کانى ئێران نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها ٥ شیرکه‌تى گه‌وره‌ى هێند، له‌مه‌ر٠ موعامه‌له له‌گه‌ڵ به‌شی نه‌وت و گازى رژیمى ئێران له‌ژێر چاودێرى ئه‌مریکا دان. ئه‌و شیرکه‌ته هێندیانه بریتین له: شیرکه‌تى نه‌وتى هێند، شیرکه‌تى نه‌وت و گازى سروشتى هێند، ئو.ئێن.جى.سی ویدیش، ئوویل ئیندیا و پێترۆنێت. جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هێندێک له‌کۆمپانیاکانى وه‌ک رۆیاڵ داچ شێل، زیمێنس، ئینگرسۆل رێن و پێترۆناس پێشتر رایانگه‌یاندبوو، چالاکیه‌کانى خۆیان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران که‌م ده‌که‌نه‌وه.