سه‌کته‌ى دڵ له‌ئێران گه‌یشته سنوورى ٣٢ ساڵى
ئه‌نجوومه‌نى پزیشکانى گشتى ئێران رایانگه‌یاند، ته‌مه‌نى سه‌کته‌ى دڵ له‌ئێران بۆ سنوورى ٣٢ ساڵى دابه‌زیوه. سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌ن دوکتور مه‌سعود موسلیمى فه‌رد، ووتى: دڵه‌راوکێ، شڵه‌ژان و گۆر٠ینى عاده‌تى خواردنى خه‌ڵک و نیگه‌رانى خه‌ڵک بۆ دابین کرنى بژیوى و خه‌رجى ژیان له‌شاره گه‌وره‌کان بۆته هۆى به‌ره‌وسه‌رچوونى نه‌خۆشیه‌کانى دڵ و ده‌مار و که‌مبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى جه‌ڵده. به بر٠واى شاره‌زایان ...
و دوکتوره‌کان هۆیه‌کانى تر‌ى که‌مبوونه‌وه‌ى ته‌مه‌نى روودانى سه‌کته‌ى دڵ و نه‌خۆشیه‌کانى ره‌گ و دڵ بریتین له: به‌رنامه‌رێژى و رژیمى خواردنى نه‌شیاو، قه‌ڵه‌وى، نه‌جولان، پیس بوونى هه‌وا، تووش بوون به نه‌خۆشی قه‌ند، دڵه‌راوکێ و شڵه‌ژان و سیگارکێشان.
سه‌رژمێرییه‌کانى وه‌زاره‌تى بێهداشتى ئێران رایانگه‌یاند که رۆژانه ٣٠ ٠ که‌س له‌ئێران به هۆى تووش بوون به نه‌خۆشیه‌کانى دڵ و ده‌مار ده‌مرن. جێگه‌ى باسه به پێى ئاماره‌کانى ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر، سه‌کته‌ى دڵ زیاتر له هه‌ر هۆیێکى تر، بۆته هۆى مردنى خه‌ڵک له‌تاران.