توندترین لێدوانى سه‌رۆک کۆمارى روسیه له‌به‌رانبه‌ر ئێران
سه‌رۆک کۆمارى روسیه به نابه‌رپرسانه زانینى هه‌ڵس و که‌وتى ئێران له‌راست به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى و ره‌خنه‌ى توند له‌و هه‌لس و که‌وته جارێکى دیکه باسی توندتر کردنى ئابلۆقه‌کان دژ به رژیمى ئێرانى کرد. سه‌رۆک کۆمارى روسیه له ووتووێژێکدا ووتى: ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام بێ، ئێمه ناتوانین رێگه‌کاره‌کانى دیکه، یه‌ک له‌وان توندترکردنى ته‌حریمه‌کان له‌ده‌ستوورى کارمان وه‌لابنێین.
ئه‌و قسانه به توندترین هه‌ڵویستى ناوبراو له‌به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران دێته ئه‌ژمار. روسیه که له‌چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنى نزیک به یه‌ک میلیارد دولار سه‌رقاڵى ته‌واو کردنى یه‌که‌مین وزه‌خانه‌ى ناوکه‌یی ئێران له‌بوشێهره، پێوه‌ندیێکى نزیکى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و له‌رابردووش له‌گه‌ڵ توندتر کردنى ته‌حریمه‌کان دژایه‌تى ده‌کرد. به‌لام له‌پاش ئه‌وه‌ى که رژیمى ئێران پێشنیارى ئاژانسی وه‌زه‌ى ناوه‌که‌یی بۆ ناردنى به‌شێک له ئۆرانیۆمى پالاوته‌کراو بۆ روسیه و فه‌رانسه به مه‌به‌ستى دروست کردنى سووته‌مه‌نى ناوکه‌یی رئاکتۆرى لێکۆڵینه‌وه‌یی تارانى ره‌د کرده‌وه، مسکۆش رازى بووه ئابلۆقه‌کان له‌دژى رژیمى ئێران توندتر بکرێ. شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان تا ئێستا به په‌سه‌ند کردنى ٣ رێکه‌وتنامه ، ئابلۆقه‌ى دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند کردووه و داوایان له‌رژیم کردووه که چالاکیه‌کانى پێوه‌ندیدار به پالاوته‌کردنى ئۆران‌یۆم که بۆ دروست کردنى بۆمبى ئه‌تۆمیش به‌کارده‌برێن، رابگرن. به‌لام به پێچه‌وانه‌ى داواى کۆمه‌ڵگاى جیهانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى رۆژ به رۆژ په‌ره پێداوه.