جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌ بۆنه‌ى ١١ى بانه‌مه‌ر رۆژى جیهانى کرێکار

به‌ بۆنه‌ى ١١ى بانه‌مه‌ر رۆژى جیهانى کرێکار
بێهروز ئه‌رده‌لان

رۆژى ١ى مانگى مه‌ى ساڵى ١٨٨٦ى زاینى کرێکارانى شیکاگۆى ئه‌مریکا کوبوونه‌وه‌یێکى ناره‌زایه‌تیان له‌ به‌رانبه‌ر خاوه‌ن کار و هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ى ماوه‌ى کار بۆ ٨سه‌عات رێکخست. رێکخستنى ئه‌م جۆره‌ ناره‌زایه‌تیه‌ که‌ بۆ ده‌سه‌لاتدارانى ئه‌وکات بابه‌تێکى تازه‌ و به‌ستێنێکى ته‌واو قه‌ده‌غه‌کراو بوو، بووه‌ هۆى دژکرده‌وه‌ى نالۆژیکى و فه‌رمانى هێرشى وه‌حشیانه‌یان بۆ سه‌رنارازیان ده‌کرد که‌ له‌و هێرشه‌دا چه‌ندین که‌سیان خه‌ڵتانى خوێن کرد و ده‌یان که‌سیان بریندار و زیندانى کرد. له‌دواى تێپه‌ر٠ینى ماوه‌ێک به‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌، رێبه‌رانى کرێکارانیان له‌ بێ دادگاکاندا به‌مه‌رگ مه‌حکووم کرد. هه‌روه‌ها له‌وده‌مه‌دا یه‌کێک له‌ رێبه‌رانى کرێکارانى مانگرتوو راشکاوانه‌ سه‌بارت به‌حوکمى دادگا دوواو و به‌م شێوه‌یه‌ قسه‌ى کرد: کرێکاران ئیدى حاڵى بوون و ده‌زانن که‌ ده‌توانن به‌ یه‌کریزى و پشت به‌پشتى و به‌موباره‌زه‌ى به‌ کۆمه‌ڵ ....

به‌سه‌ر ته‌نگ و چه‌له‌مه‌کاندا زاڵ بن. ئه‌وان له‌و هێزه‌ى که‌ له‌ یه‌کریزیاندایه‌، تى گه‌یشتوون، هه‌ر بۆیه‌ زاڵمان و چاوچنۆکان به‌ ته‌واوى قودره‌ته‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن یه‌کێتى نێوانیان تێک بده‌ن. ئێمه‌ وه‌ک هه‌موو کرێکارانى ئێره‌ کۆبوونه‌وه‌ هه‌تا به‌یه‌ک ده‌نگ مافه‌کانمان وه‌رگرین، به‌لام له‌ دادگا و زیندان سه‌رمان ده‌رهێنا، ئایا ئه‌مه‌ به‌واتاى یه‌کسانى و عه‌داڵه‌ت له‌ کۆمه‌ڵگادا حیساب ده‌کرێ؟ ئه‌مرۆکه‌ ئه‌گه‌ر ده‌نگى مافخوازانه‌مان به‌ فیشه‌ک وچه‌ک وه‌لامده‌ده‌نه‌وه‌ و هاوارمان له‌گه‌رودا کپ ده‌که‌ن، دلنیابن که‌ ئه‌م ده‌نگانه‌ له‌ مه‌به‌دوا به‌گو٠Žر٠تر له‌ گه‌روو دێنه‌ ده‌ر و زایه‌ڵه‌ى ئه‌م ده‌نگه‌ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌. رێبه‌رانى دلێر و خه‌باتکارى شیکاگو گیانیان لێ ئه‌ستێندرا، به‌لام بوونه‌ هێما و ره‌مزى فیداکارى و به‌رخودان له‌ پێناو داهاتووێکى گه‌ش بۆ کرێکاران و باقى چینه‌کانى دیکه‌ى کومه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى که‌ به‌دواى ئه‌ستاندنى مافه‌ پێخوست کراوه‌کانیانه‌وه‌ن.
١١ى گولان به‌رانبه‌ر به‌ ١ى مانگى مه‌ى ئه‌مساڵ، ١٢٤ ساڵ به‌ سه‌ر روداوى شیکاگو٠Ž دا تێده‌په‌رى و ماوه‌ى ١٢١ ساڵه‌ ئه‌و رۆژه‌ کراوه‌ته‌ رۆژى کرێکار. له‌م رۆژه‌دا کرێکارانى جیهان به‌ وه‌رێخستنى ته‌زاهوور٠ات و کۆبونه‌وه‌ و مانگرتن و ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌، یادى ئه‌م رۆژه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ تا ئێستا له‌هێندێک وه‌لاتى دیکتاتۆر لێدراوى وکوو ئێران له‌ یادى ئه‌م رۆژه‌دا کرێکاران ده‌ده‌نه‌ به‌رگولله‌ و شکنجه‌یان ده‌که‌ن و رێبه‌رانیان له‌ چاله‌ ره‌شه‌ ترسناکه‌کان دا زیندانى ده‌که‌ن.
له‌ ئێرانى ژێر پوستاڵى ئاخوندانى خوین رێژ و سته‌مگه‌ر، تێکر٠اى نه‌ته‌وه‌و ئازادیخوازه‌کان له‌ ماف بێ به‌شن وله‌گه‌ڵ ده‌یان ده‌ردى کوشنده‌ به‌ره‌وروون. کرێکاران وه‌ک به‌شێک له‌ کۆمه‌ڵگاى ئێران له‌ بێ به‌شترین چینى کۆمه‌ڵگان و له‌ که‌ش و هه‌واى کوشت و بر٠ى ئه‌مرۆى ئێران دا تاڵترین و ناخوشترین ژیان ده‌که‌ن. بیکارى، هه‌لاوسانى ئابوورى و قانوونى دژى کرێکار له‌ ئێران ته‌نگى به‌م چینه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ کۆمه‌ڵگا هه‌ڵچنیوه‌ و رۆژ نییه‌ شاهیدى هه‌واڵى خۆکوشتنى چه‌ند کرێکار له‌ کوردستان و ئێران نه‌بین. ده‌یان و سه‌دان چالاکى کرێکارى له‌سه‌ر بچووکترین داواى مافخوازى و دیفاع له‌ کرێکاران له‌ چاڵه‌ ر٠ه‌شه‌کان دا زیندانى کراون و زۆربه‌یان به‌ده‌ست نه‌خوشى و ئازارى روحى و جه‌سته‌یی ده‌نالێنن. هه‌زاران کرێکار به‌هۆى وه‌رشکسته‌یى و دارمانى ژیرخانى ئابورى وه‌لات رۆژانه‌ بێکار ده‌بن. سیاسه‌تى شکست خواردووى نیزامى ئاخوندى له‌ماوه‌ى سێ ده‌یه‌ى رابردوودا زیاتر به‌سه‌ر کریکاران و چینى که‌م داهاتى ئێران دا شکاوه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێک که‌ کاره‌ساتى ئینسانى له‌ ئێران به‌هۆى نه‌بوونى گه‌لاڵه‌و سیستمى پێشکه‌وتوو و هه‌ره‌ها کێشانه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئێران، کرێکار ئاماده‌یه‌ رۆژانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنى ٦ تا ٧ هه‌زارتمه‌ن کار بکات، که‌ سه‌ره‌راى رازى بوونى به‌و بر٠ه‌ پووڵه‌ کارى ده‌ست ناکه‌وێ و دامه‌زراوه‌ و سه‌ندیکایێکى کرێکاری له‌ ئێران نییه‌ که‌ وه‌لامى ویست و داواکانى بداته‌وه‌. بێ گومان ئه‌گه‌ر قه‌یرانى بێکارى له‌ ئێران به‌رده‌وام بێ و کرێکاران وه‌ک ئێستا له‌ هه‌ل ومه‌رجێکى ناله‌باردا بژین، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ گه‌وره‌ترین کاره‌سات روو ده‌دا که‌ده‌یان ساڵى دیکه‌ ئاسه‌وارى ئه‌م دیارده‌ ناله‌باره‌ نار٠ه‌وێته‌وه‌. بۆ به‌رگرتن له‌وه‌ها کاره‌ساتێکى مه‌ترسیدار ده‌بێ کرێکارانى ئێران به‌ تایبه‌ت کوردستان که‌ له‌ ده‌یه‌کانى رابردوه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ خه‌بات و جولانه‌وه‌ى مافخوازنه‌یان به‌ره‌و وه‌دى هاتنى ئامانجى سیاسى و کومه‌لایه‌تى بردووه‌، موباره‌زه‌که‌یان، زیاتر له‌جارانئورگانیزه‌ و به‌ره‌وپێش ببه‌ن. کرێکاران وه‌ک هێزى به‌هێزى کومه‌ڵگاى کوردستان که‌ هاوشان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌کانى دیکه‌ ده‌ر٠ونه‌ پێش، زۆر له‌وه‌ ئاگادار و وشیارترن که‌ بخرێنه‌ چوارچێوه‌ى ئیدوڵوژیێکى سنوردار و به‌رته‌سک و یه‌ک جه‌مسه‌رى و له‌م چوارچێوه‌ ته‌نگ و تاریکه‌دا خۆیان ببێنه‌وه‌. ئێستا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌موو سنوره‌کانى تێ په‌راندوه‌ و سیستمه‌ ئیدئولوژیکه‌کان باش له‌وه‌ گه‌یشتوون که‌ تازه‌ ناتوانن خۆیان بکه‌ن به‌رێبه‌ر و سه‌رقافله‌، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ى کرێکاران بۆ خویه‌تى که‌ له‌ ناو خۆى دا رێبه‌ر دروست ده‌کا وه‌ک چینێکى سه‌ربه‌خۆ خۆى ده‌رده‌خات. کرێکاران که‌نزیک به‌ سه‌ده‌ونیوێکه‌ له‌ باروودوخى ژیانى خۆیان گه‌یشتوون و به‌گیان بازى و فیداکارى داواکانیان گه‌یانده‌ گوێى ده‌سه‌لاتداران، ئیدى ئێستا و له‌م سه‌رده‌مى مودیرنیته‌دا که‌ کو٠Žتایى ته‌مه‌نى نیزامه‌ ئیدئولوژیکه‌کانه‌ و باس له‌ کو٠Žتایى مێژوویان ده‌کرێ و کاپیتالیزم خه‌ریکه‌ ده‌گاته‌ دوا قوناغ، ئه‌م چینه‌ چۆنکه‌ نیزامى ئاخوندى پلانێکى ئه‌وتۆى بۆ ویسته‌کانى به‌شه‌ریه‌ت پێ نیه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ پێ ملى ئه‌و راستیه‌ بن که‌ بزوتنه‌وه‌ى کرێکارى جودا نییه‌ له‌ جولانه‌وه‌کانى دیکه‌ى ئێران و کوردستان و رێگه‌ى خۆى ده‌برێ. به‌ سه‌رکوتى به‌رینى ئه‌م چینه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتداران و ده‌رکردنیان له‌کارخانه‌کان و نه‌دانى بیمه‌ و گرتنى رێبه‌رانیان نه‌ک هه‌ر کوتایى به‌ جولانه‌وه‌ى مافخوازانه‌یان نایێ، به‌ڵکوو رۆژ دواى رۆژ بێزارییان له‌رژیم زیاترده‌بێ. بێزارى له‌ رژیم گه‌یشتوته‌ جێگه‌ێیک که‌ کرێکاران له‌گه‌ڵ باقى چینه‌کانى دیکه‌ و خه‌ڵکه‌ ئازادیخواز له‌ دژى ئه‌و رژیمه‌ تێ ده‌کۆشن و له‌هه‌ر ده‌رفه‌ت و مه‌جالێک که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ ده‌ربرینى بێزارى له‌ رژیم و سیاسه‌ته‌کانى. مانگرتن و ناره‌زایه‌تى کرێکارى په‌ره‌ى سه‌ندوه‌ و به‌ جۆرێک که‌ له‌ حه‌وتودا چه‌ندجار هه‌واڵى ناره‌زایه‌تى بچوک و گه‌وره‌ بلاو ده‌بێته‌وه‌. ئێستا بارودوخى ئێران به‌جۆرێکه‌ که‌ هه‌موو حه‌رکه‌ته‌ ئێعترازیه‌کان تێکه‌ل به‌یه‌ک بوون و هه‌موویان له‌ چوارچێوه‌ى رووخانى رژیمى ئاخوندى دا خۆى ده‌بینێته‌وه‌. بێ گومان ئاسۆى رزگارى روناکه‌ وبه‌م هیمایانه‌وه‌ که‌ ده‌بیندرین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که‌ له‌گه‌ڵ خه‌باتی سه‌خت و خوێناوى ٣١ ساڵه‌ى چینه‌ جیاجیاکانى کۆمه‌ڵگا داهاتوویێکى گه‌ش چاوه‌روان ده‌کرێ.
به‌رزوبه‌رێز بێ خه‌باتى کرێکاران
پیرۆزبێ ١ى مانگى مه‌ى

14 سال و 6 ماه و 25 روز و 15 ساعت و 5 دقیقه پیش از این

به‌ بۆنه‌ى ١١ى بانه‌مه‌ر رۆژى جیهانى کرێکار

به‌ بۆنه‌ى ١١ى بانه‌مه‌ر رۆژى جیهانى کرێکار


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن