٦ پاسدار له‌کوردستان کوژراون
رۆژى دووشه‌ممه ٢ بانه‌مه‌ر٠، چه‌ند چه‌کدارێکى نه‌ناسراو له سه‌ر پردى "نچێ" ناوچه‌ى "سه‌رشیو" ى مه‌ریوان ده‌سته‌یێک له هێزه‌کانى رژیمیان دایه به‌ر ده‌سترێژى چه‌که‌کانیان. به هۆى ئه‌و هێرشه چه‌کدارانه‌یه گروبانێک به ناوى شه‌فیعى و ٢ سه‌ربازى رژیم کوژراون. هه‌روه‌ها رۆژى یه‌ک شه‌ممه ٥ ى بانه‌مه‌ر٠ له نزیک دێى "هه‌بڵه‌س"ى پیرانشار، ته‌رمى سووتێندراوى سه‌روانێکى خانه‌نشینکراوى ئیتلاعاتى ...
سپا به‌ناوى محه‌ممه‌د ره‌سووڵى سلێمانى، خه‌ڵکى دێى "گه‌رگول"ى پیرانشار دۆزرایه‌وه. تا ئێستا نه‌زاندراوه هۆى کوشتنى ئه‌و به‌کرێگیراوه‌ى رژیم چى بووه و له‌لایه‌ن چ که‌سانێکه‌وه کوژراوه. هه‌روه‌ها له هه‌والێکى تردا هاتووه، له‌ناوچه‌ى بۆکان هێرش کراوه‌ته سه‌ر هێزه‌کانى رژیم و به‌رپرسێکى نیزامى و سه‌ربازێک کوژراون. جێگه‌ى باسه چه‌ند مانگ ده‌بێ رژیم به شوێن دۆزینه‌وه‌ى مه‌عده‌نێکى ئاهه‌ک له نزیک دێه‌کانى (حاجى له‌ک و سه‌رچنار)ى بۆکان، به هاوکارى چه‌ند ئه‌ندازیارى غه‌یره کورد سه‌رقاڵى هه‌ڵکه‌ندنى کێوێکى نزیک شوێنى مه‌عده‌نه‌که‌ن. خه‌ڵکى ئه‌و ده‌وروبه‌ره که بۆ له‌وه‌رى مه‌ر و مالاتى خۆیان که‌ڵکیان له‌و ناوچانه وه‌ده‌گرت داوایان له‌و که‌سانه کردووه که ئه‌و شوێنه به جێ بهێڵن، به‌لام له‌گه‌ڵ سووکایه‌تى به‌ره‌ورووبوونه و شوێنه‌که‌یان جێ نه‌هێشتووه.