جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بوومه‌له‌رزه‌ى یه‌ک له‌ دواى یه‌ک، ئه‌فغانستان و ئاسیاى ناوه‌ندى له‌رزاند

بوومه‌له‌رزه‌ى یه‌ک له‌ دواى یه‌ک، ئه‌فغانستان و ئاسیاى ناوه‌ندى له‌رزاند

بوومه‌له‌رزه‌ى یه‌ک له‌ دواى یه‌ک چه‌ند به‌شێک له‌ ئه‌فغانستان و ناوچه‌کانى قرقیزستان، تاجیکستان و ئوزبه‌کستانى له‌رزاند.

ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ى بوومه‌له‌رزه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند که‌ بوومه‌له‌رزه‌یێک له‌ هێزى ٩/٥ ده‌یه‌مى ریشتر، سه‌عات ٣:٣٠  ده‌قیقه‌ى به‌ره‌به‌یانى رۆژى دوو شه‌ممه‌ ١٥ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧ـ ٦ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، به‌ کاتى ئه‌فغانستان ناوچه‌یێک به‌ دوورى ٧٠  کیلۆمیتر له‌ باشوورى کابولى پێته‌ختى ئه‌فغانستانى له‌رزاند.
یه‌که‌م بوومه‌له‌رزه‌ که‌ به‌ هێزى ٦/٦ ده‌یه‌مى ریشتێر بوو، شه‌وى یه‌کشه‌ممه‌ى ر٠ابردوو ١٤ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧،سه‌عات ٢٢ به‌ کاتى تاجیکستان له‌ ٥٠  کیلۆمیتری رۆژهه‌لاتى (قه‌ره‌ قول) له‌و وه‌لاته‌ و ٦٠  کیلۆمیترى رۆژهه‌لاتى (ساریه‌ تاش) له‌ قرقیزستانى له‌رزاند. به‌ پێى هه‌واڵه‌کان به‌ هۆى ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌وه‌ ٥٨ که‌س کوژرا و ٥٠  که‌سیش بریندار بوون.
چه‌ند ده‌قیقه‌ دواى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌، بوومه‌له‌رزه‌یێکى دیکه‌ به‌ هێزى ٥/٧ ده‌یه‌مى ریشتێر ناوچه‌ى (سین کیانگ) له‌ باکوورى رۆژئاواى چینى له‌رزانده‌وه‌.
ناوه‌ندى لێکۆڵینه‌وه‌ى زه‌وى ناسینى ئه‌مریکا زیادى کرد که‌ بوومه‌له‌رزه‌یێکى دیکه‌ به‌ هێزى ١/٥ دیه‌مى ریشتێر سه‌عات ٣ى به‌ره‌ به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ ١٥ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧ـ ٦ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، ئوستانى (ئوش) له‌ قرقیزستانى له‌رزانده‌وه‌.

16 سال و 1 ماه و 15 روز و 16 ساعت و 19 دقیقه پیش از این

بوومه‌له‌رزه‌ى یه‌ک له‌ دواى یه‌ک، ئه‌فغانستان و ئاسیاى ناوه‌ندى له‌رزاند

بوومه‌له‌رزه‌ى یه‌ک له‌ دواى یه‌ک، ئه‌فغانستان و ئاسیاى ناوه‌ندى له‌رزاند


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن