دژایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌تى رژیم لهکومیسیۆنى مه‌قامى ژن
نزیک به ٢٥٠ که‌س له چالاکانى مافى ژن له ئێران و کۆمه‌لێک له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان لهنامهیێک روو به شوراى ئابوورى و کۆمه‌لایه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه یهکرگرتووکان دژایه‌تى خۆیان له‌گه‌ڵ ویستى ئه‌ندامه‌تى رژیمى ئاخوندى له کومیسیۆنى مه‌قامى ژن سه‌ر به رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان راگه‌یاند. ئه‌وان بوونى رژیمى ئێرانیان له‌و کومیسیۆنهدا به مهترسیێکى گه‌وره بۆسه‌ر ئامانج و مه‌به‌سته‌کانى ئه‌و کومیسیۆنه و زانى و...
به پێچه‌وانه‌ى ناوه‌رۆکى کومیسیۆنى مه‌قامى ژن و هه‌روه‌ها ههر٠هشهیێک بۆ ئاشتى و به‌رابه‌رى و ئه‌منیه‌تى جیهان زانیوه. ئه‌وان پێیان داگرتووه که ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌تى رژیم له‌و کومیسیۆنه بچه‌سپێ به دڵنیایه‌وه ئه‌و رژیمه هه‌وڵ ده‌دا به که‌ڵک وه‌رگرتنن له‌و ده‌رفه‌ته جیهانیه به مه‌به‌سته‌کانى خۆى که را‌گرتن و له‌باربردنى ره‌وتى گه‌شه سه‌ندن و پێش که‌وتنى ژنانه درێژه ده‌دا.