هه‌ڵسووراوێکى مافى مندالان له‌شارى پیرانشار فشارى ده‌خرێته سه‌ر
به پێى هه‌والى کۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى کورد له ئورووپا، عه‌بدولواحید حه‌سه‌نى چالاکى مافى مندالان و له‌دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌ده‌بی "چرا" له‌شارى پیرانشار چه‌ندین جار بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگهێشت کراوه و ههر٠هشهى لێکراوه و ئێستا چه‌ندین مانگه له‌شوێنێکى نادیار به‌رسه‌رده‌بات و چاره‌نووسی نادیاره.
عه‌بدولواحید حه‌میدى جیا له چالاکى ئه‌ده‌بی و مافى مندالان، هاوکات موهه‌ندیسى عومرانه و له‌نێوان ساڵه‌کانى ٢٠ ٠ ٤ و ٢٠ ٠ ٥ یش دا مامۆستاى قوتابخانه‌ى ناوه‌ندى (راهنمایی) بوو. هاوکات ناوبراو له‌گه‌ڵ گه‌لێک رۆژنامه و گۆڤارى کوردستان له‌نێویان دا رۆژنامه‌ى داخراوى"رێوان" که له‌شارى پیرانشار و به دوو زمانى کوردى و فارسی ده‌رده‌چوو، هاوکارى بووه.