رێگه نادرێ خوێندکارانى به‌هایی ناونووسى بکه‌ن
رۆژى هه‌ینى ١٢ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ٣ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، ده‌فته‌رى نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هاییه‌کان له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ر٠اگهیێندراوێکدا نار٠هزایهتى له خۆبواردنى به‌رپرسان له ناونووسینى خوێندکاره به‌هاییه‌کان له زانکۆکانى ئێران، دهربر٠ى.
له‌و ر٠اگهیێندراوهدا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی، ئوستادان، به‌رپرسانى پله‌به‌رز و خوێندکاران داوا کراوه تا له‌و کرده‌وه‌ى رژیم نار٠هزایهتى دهربر٠ن.
فه‌رهاد سابتان، ووته‌بێژى فارسى زمانى ده‌فته‌رى نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هاییان ده‌ڵێ: پرسیاره کۆمپیوتریهکان به شێوه‌یێک دار٠ێژراون که خوێندکاره به‌هاییه‌کان نه‌توانن ناونووسى بکه‌ن و ئه‌وانه‌ى پێشتر ناونووسیان کردوه له زانکۆ ده‌رده‌کرێن.
فه‌رهاد سابتان، له وهلامى ئه‌و پرسیاره‌ى که داهاتووى لاوانى به‌هایی چۆن ده‌بێ؟ گووتى: بازارى کاریشیان لێ داخراوه و له ئاکامدا ئه‌و که‌سانى تووشى هه‌ل و مه‌رجێکى خراب ده‌بن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێران پێویستى به خوێنده‌وار هه‌یه له هه‌ر دین و مه‌زهه‌بێک، به ناچارى له وه‌لات ده‌رۆنه ده‌ر.