دروست کردنى مادهێکى هۆشبه‌رى به‌هێز له‌ناو ئێران
گه‌وره‌ترین ههر٠هشهیێک که ئێستا ژیانى کۆمه‌لایه‌تى خه‌ڵکى ئێرانى خستۆته مه‌ترسیه‌وه مه‌وادى موخه‌دیر و بلاوبوونهوهى به‌و راده بهربلاوهیه. به پێى هه‌واڵه‌کان مادهێکى نوێ به ناوى "کینگ" هاتۆته بازاره‌وه که هه‌رزانتر و به هێزتره له ماده هۆشبه‌ره‌کانى تر. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى جیهان ئه‌و ماده‌یه به شێوه‌یێکى به‌ربلاو، له‌حاڵى بلاو بوونه‌وه دایه.
ده‌گوترى ئه‌و ماده‌یه ٣ تا ٤ به‌رانبه‌ر به‌هێزتره له کراک و شیشه و زۆریش هۆشبه‌ر و ئیعتیاد هێنه‌ره به شێوه‌یێک که کراک و شیشه نزیک به ٢٤ تا ٣٦ سه‌عات بێ خه‌وى ده‌ده‌نه بهکاربهرهکانى، به‌لام ماده‌ى هۆشبه‌رى کینگ نزیک به ٧٢ سه‌عات بی خه‌وى له‌گه‌ڵه. ئه‌و ماده‌یه به هۆى ئه‌وه‌ى که له‌ناوخۆى ئێران دروست ده‌کرێ هه‌رزانتر له‌ماده‌کانى تر بلاوده‌بێته‌وه.