ئێران له‌بارى ئازادى رۆژنامه‌وانى خوارتر له برمه و ئێریترهیه
به پێى نوێترین راپۆرتى فهریدۆم هاوس لهسهربارودۆخى ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له‌جیهان، ئێران به پله‌ى ١٨٧ هه‌روه‌ک سالانى پێشوو له‌ریزى وه‌لاتانى پێشێلکه‌رى ئازادیدایه. لهوراپۆرته دا ته‌نیا وه‌لاتانى وه‌ک ئوزبه‌کستان، تورکه‌مه‌نستان و کوره‌ى باکوور بارودۆخێکى خه‌راپتر له‌ئێرانیان هه‌یه.
فهریدۆم هاوس ساڵى ٢٠ ٠ ٨ پله‌ى ئێرانى له‌ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له‌ریزى چین و رواندا له‌پله‌ى ١٨١ دانابوو. به‌وشێوه‌یه ئێران له‌ساڵى ٢٠ ٠ ٩ لانى که‌م ٦ پله دابه‌زیوه. پێشتر کومیته‌ى پشتیوانى له‌رۆژنامه‌وانان که باره‌گاکه‌ى له نیۆیۆرکه رایگه‌یاندبوو، رژیمى ئێران به زیندانى کردنى ٥٢ رۆژنامه‌وان گه‌وره‌ترین زیندانى رۆژنامه‌وانانه له جیهان دا. ئه‌و رێکخراوه داکۆکى کاره له مافى رۆژنامه‌وانان ده‌ڵێ، یه‌ک له‌سه‌ر سێى رۆژنامه‌وانانى زیندانى له‌جیهان، له‌زیندانه‌کانى ئێران دان.