جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فشارى ئیتلاعات بۆسه‌ر خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌ و که‌سه‌ سیاسیه‌کانى نیشته‌جێى ده‌ره‌وه‌ى ئێران

فشارى ئیتلاعات بۆسه‌ر خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌ و که‌سه‌ سیاسیه‌کانى نیشته‌جێى ده‌ره‌وه‌ى ئێران

به‌ پێى راپۆرته‌کان، ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى بۆکان به‌مه‌به‌ستى فشارهێنان و ئازارى رۆحى که‌س و کارى پێشمه‌رگه‌ و ئه‌وکه‌سانه‌ى که‌ چالاکى سیاسین و پێوه‌ندییان به‌ حیزبه‌کانى کوردستانى ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ بانگ کردۆته‌ ئیداره‌ و داوایان لێکردوون تا کۆپى پێناسه‌ و هه‌روه‌ها ناو و پێناسه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌ و که‌سه‌ سیاسیه‌کان بده‌نه‌ ئیداره‌ى ئیتلاعات.

به‌ پێى راپۆرته‌کان هه‌روه‌ها داوا له‌خانه‌واده‌کان کراوه‌ تا وێنه‌ى نوێى رۆڵه‌کانیان که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ن بده‌نه‌ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى ئه‌وشاره‌. جێگه‌ى باسه‌ ئیداره‌ى ئیتلاعات هۆى کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى بۆ خانه‌واده‌کان روون نه‌کردۆته‌وه‌.

14 سال و 6 ماه و 22 روز و 16 ساعت و 45 دقیقه پیش از این

فشارى ئیتلاعات بۆسه‌ر خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌ و که‌سه‌ سیاسیه‌کانى نیشته‌جێى ده‌ره‌وه‌ى ئێران

فشارى ئیتلاعات بۆسه‌ر خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌ و که‌سه‌ سیاسیه‌کانى نیشته‌جێى ده‌ره‌وه‌ى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن