جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگه‌وازى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى ١ى مه‌ى رۆژى جیهانى کرێکار

بانگه‌وازى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى ١ى مه‌ى رۆژى جیهانى کرێکار

کرێکاره‌ ماندوویى نه‌ناسه‌کان !
هاونیشتمانه‌ تێکۆشه‌ره‌کان !
به‌بۆنه‌ى رۆژى ١ى مانگى مه‌ى رۆژى جیهانى کرێکاران گه‌رم ترین پیرۆزبایى به‌ کرێکارانى کوردستان و ئێران پێش که‌ش ده‌که‌ین، هیوادارین شاهیدى هاوپێوه‌ندى و یه‌کگرتوویى زیاترى کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و تێکر٠اى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگاى ئێران بین.
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانى سته‌م لێکراو!
وه‌ک ئاگادارن ده‌سه‌لاتداران سه‌رمایه‌ و داهاتى خه‌ڵکى ئێران به‌ ره‌نجى کرێکارانى ئێران و جوتیاران له‌ ویست و مه‌به‌سته‌ قێزه‌ون و هه‌وڵه‌ شه‌ره‌نگیزه‌کانیان دا به‌ فیرۆده‌ده‌ن.
رۆژێک هه‌واڵى به‌خشینى سه‌دان ملیون دولار به‌حیزب الله‌، ده‌بیستین، رۆژێک ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى ئوگاندا ...

و سوریه‌ به‌سه‌رمایه‌ى خه‌ڵکى ئێران که‌ ئاخوندان ده‌یبخشنه‌وه‌، ده‌بیستین، له‌گه‌ڵ به‌خشینه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵکى ئێراندا، ده‌سه‌لاتداران به‌ وه‌رێ خستنى سیاسه‌تى گاڵته‌جارى و بێ ئاکامى خۆ پر٠چه‌ک کردن و دامه‌زراندنى ناوه‌ندى سه‌ربازى و ترۆریستى، به‌شێکى زۆر له‌ داهاتى نه‌ته‌وه‌یى به‌فیرو ده‌ده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌و کرداره‌ بێ که‌ڵکانه‌، سوور بوونى ئاخوندان له‌ سه‌ر دروست کردنى چه‌کى ئه‌تومى و وه‌لامنه‌دانه‌وه‌ به‌ داواکانى کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى، واى کردوه‌ زیاتر له‌ رابردوو خه‌ڵکى ئێران بکه‌ونه‌ ژێر فشاره‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رى سه‌پاندنى ئابلوقه‌ى قورسى ئابوورى به‌سه‌ر رژیمدا له‌ ئارادایه‌ که‌ گومان نیه‌ خه‌ڵکى ئێران به‌ سه‌پاندنى هه‌ر ئابڵوقه‌یێک زه‌ره‌رى زۆر ده‌کا و کرێکاران و ره‌نجده‌ران ده‌که‌ونه‌ ژێر فشاره‌وه‌. پێ داگرى و سوور بوونى ئاخوندان له‌سه‌ر گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌ گوماناویه‌کان و ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروبارى وولاتانى ناوچه‌که‌ و هاوکارى به‌رینى ماددى و سیاسى و ته‌داروکاتى به‌ تروریستان ئه‌و بۆچوون ولێکدانه‌وه‌ى هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ که‌ کۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى به‌تێکر٠ا و وولاتانى رۆژئاوا به‌تایبه‌ت، رێگه‌یێکیان له‌ به‌رده‌ست دانه‌مێنێ، بێجگه‌ له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى له‌ دژى رژیم .
کرێکارانى ره‌نج دیتوو، جه‌ماوه‌رى وه‌زاڵه‌ هاتوو له‌سته‌مى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فقیه‌!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى پێویسته‌ و ئه‌رکێکى گه‌وره‌ى نیشتمانى ونه‌ته‌وه‌یى و ئایینیه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ نگریسه‌ که‌ ئاسۆى له‌به‌رده‌م خه‌ڵکى ئێران تاریک کردوه‌، تێ بکۆشن و راپه‌رن و درێژه‌ به‌ تێکۆشانى به‌رده‌وام بده‌ن، پێویسته‌ به‌ یه‌کریزى و پێوه‌ندى توندوتۆڵ و قایمى نێوان تێکر٠اى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێران و کوردستان هه‌یه‌.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، له‌گه‌ل پێرۆزبایى گه‌رمى به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى کرێکار، له‌ یادى ئه‌و رۆژه‌ جیهانیه‌ گرینگه‌، داوا له‌ تێکر٠اى چین و توێژه‌کانى جه‌ماوه‌ر و ناوه‌نده‌ مه‌دنی و کرێکاریه‌کان ده‌کا به‌ هه‌ست کردن به‌و هه‌ل ومه‌رجه‌ حه‌سته‌م و چاره‌نووس سازه‌ ر٠یزه‌کانیان یه‌ک بخه‌ن. بێگومان به‌ به‌ردوام بوونى تێکۆشانى تێکر٠ایى و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى سته‌مگه‌ر و چه‌وسێنه‌ر، ئاسۆ له‌به‌رده‌م تێکر٠اى جه‌ماوه‌ر رووناک ده‌بێ و ئه‌گه‌رى رووخانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى نزیکتر ده‌بێ. ئاشکرایه‌ به‌ رووخانى ئه‌ورژیمه‌ ملهوره‌ دژى کرێکاریه‌، جه‌نگ و مالوێرانى و گرانى و بێکارى له‌ناو ده‌چێ و تێکر٠اى دیارده‌ باش و به‌که‌ڵکه‌ کۆمه‌لایه‌تى و سیاسیه‌کان له‌ ئێران بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ى ده‌گه‌ر٠ێته‌وه‌.
به‌هومێدى یه‌کگرتوویى و یه‌کر٠یزى زیاترى کرێکاران و ره‌نجده‌ران و تێکراى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێران.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمى ملهورى ویلایه‌تى فقیه‌
جارێکى دیکه‌ پیرۆزبێ رۆژى یه‌کى مه‌ى ١١ى بانه‌مه‌ر یادى جیهانى رۆژى کرێکار
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ناوه‌ندى
١٠ /٢/١٣٨٩

14 سال و 6 ماه و 22 روز و 20 ساعت و 54 دقیقه پیش از این

بانگه‌وازى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى ١ى مه‌ى رۆژى جیهانى کرێکار

بانگه‌وازى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى ١ى مه‌ى رۆژى جیهانى کرێکار


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن