پێش ئه‌وه‌ى رژیمى ئێران ده‌ستى به بۆمبی ئه‌تۆمى بگا ئیسرائیل هێرش ده‌کاته سه‌رى
رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٤ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ٥ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، برنارد کوشنێر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه له شارى بیت المقد‌س گووتى: پێش ئه‌وه‌ى رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگا ئیسرائیل هێرش ده‌کاته سه‌رى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه گووتى ئیسرائیل زۆر جار گووتوویه‌تى که چاوه‌رێ نابێ تا چه‌کى ناوکه‌یی رژیم دروست بکرێ، و پێم وایه نه‌ک به‌رپرسانى رژیم به‌ڵکوو هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن.
ناوبراو گووتى: به ده‌ى هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه قه‌بووڵ ناکرێ و له هه‌مان کاتدا لایه‌نگرى له سیاسه‌تى دوو لایه‌نه‌ى سزا و ووتووێژ بۆ چارسه‌رى کێشه‌ى ناوکه‌یی ئه‌و رژیمه کرد.
ناوبراو له به‌شێکى دیکه‌ى ئه‌و ووتووێژه‌دا ده‌ڵێ: ده‌زانم هێندێک له ئیسرائیل و له ئه‌رته‌شى ئه‌و وه‌لاته له خۆ ئاماده کردن دان بۆ رێگه‌ى چاره‌ى نیزامى به‌لام به باوهر٠ى من ئه‌و رێگه، چاره سه‌رى مه‌سه‌له‌که ناکا.