جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راپۆرتى کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى کرێکارانى ئێران و کوردستان و سه‌رکووتى هێزه‌کانى رژیم له‌ رۆژى یه‌کى مانگى مه‌ى

راپۆرتى کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى کرێکارانى ئێران و کوردستان و سه‌رکووتى هێزه‌کانى رژیم له‌ رۆژى یه‌کى مانگى مه‌ى

به‌ پێى هه‌واڵه‌کان سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه‌ ١١ى بانه‌مه‌ر٠ له‌زۆربه‌ى شاره‌کانى ئێران رێوره‌سمى رێزگرتن له‌رۆژى جیهانى کریکار به‌رێوه‌ چوو. کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانى سه‌راسه‌رى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ چاودێرى ئه‌منیه‌تى به‌سه‌ر شاره‌کان دا زاڵ بوو، ده‌ستیان دایه‌ کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى و له‌دژى ده‌سه‌لاتدارانى رژیم دروشمیان دا. کرێکاران له‌ تاران له‌ساعه‌ت ٤ى پاش نێوه‌رۆ به‌ره‌و ماڵى کرێکار له‌ شه‌قامى جێحون رێپێوانیان ده‌ست پێکرد و دروشمى دژى حکوومه‌تیان...

به‌رز کرده‌وه‌. هێزه‌کانى گاردى تایبه‌ت هه‌وڵى بلاوکردنه‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى کریکارانیان دا که‌ جه‌ماوه‌ر به‌دابه‌ش بوون به‌ ده‌سته‌ى چه‌ند ١٠ ٠  که‌سی تا ئه‌و جێیه‌ى بۆیان کرا درێژه‌یان به‌ ناره‌زایه‌تیه‌که‌یاندا. هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانى ١١ى بانه‌مه‌ر٠ له‌به‌رانبه‌ر زانستگاى تاران کرێکارێکى بێ به‌ش به‌ نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به‌ رژیمى ئاخوندى ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا. له‌شیراز کرێکارانى کۆگاى سه‌نعه‌تى گۆشتى فارس که‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ کۆگاکه‌ دراوه‌ به‌ به‌شی تایبه‌ت بێکار بوونه‌، له‌به‌رانبه‌ر پارێزگاى ئه‌و شاره‌ کۆبوونه‌وه‌ێکى نار٠ه‌زایه‌تیان رێکخست و دروشمى "کرێکار رۆژى بێکاریت پیرۆز و تا مافى خۆمان نه‌ستێنین، له‌پێ ناکه‌وین" ده‌گووته‌وه‌. له‌شارى ته‌ورێز سه‌ره‌ر٠اى بوونى ژماره‌یێکى زۆر له‌هێزه‌ سه‌رکووتگه‌ره‌کان سه‌دان کرێکار له‌به‌رانبه‌ر ئیداره‌ى کار کۆبوونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ رێزگرتن له‌و رۆژه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌رکردنى به‌ربلاوى کرێکاران و بێکارى و هه‌ژارى نار٠ه‌زایه‌تیان ده‌ربرى. سه‌عات ٩ى به‌یانى له‌شارى قه‌زوینیش هه‌زاران کرێکار له‌ وه‌رزشگاى ئه‌و شاره‌ کۆبوونه‌وه‌ێکى به‌ربلاویان پێکهێنا و نوێنه‌رانى کرێکاران له‌ووته‌یێک دا خوازیارى کۆتایی هێنان به‌ کێشه‌ى کرێکاران بوو. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌کاتێکدا به‌رێوه‌چوو که‌ بوونى هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کان له‌شارى قه‌زوین بێ وێنه‌ بوو. له‌شارى قۆم کریکارانى چینى حه‌مید، به‌رنامه‌ى شانۆیی رژیم به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانى کرێکاریان کرد به‌ کۆبوونه‌وه‌ێکى ناره‌زایه‌تى دژى سیاسه‌ته‌ دژه‌ کرێکارییه‌کانى رژیمى ئاخوندى و قسه‌کانى (تالبى) سه‌رۆکى به‌کرێگیراوى ماڵى کرێکار له‌وشاره‌یان بر٠ى و دروشمى دژى حکوومه‌تیان به‌رز کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌شاره‌کانى سنه‌ و سه‌قز کرێکاران مه‌راسیمى رۆژى کرێکاریان به‌رز راگرت و له‌راست سیاسه‌ته‌کانى رژیم سه‌باره‌ت به‌ کرێکارانى به‌ش مه‌ینه‌تى کوردستان کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه‌برد و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم تێک گیران. له‌شارى سنه‌ کرێکارانى خۆراگر دژى ده‌سه‌لاتداران دروشمیان دا و له‌ئه‌نجامى شه‌ر و تێکگیران له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم ٥ که‌س له‌ کرێکارانى ئه‌و شاره‌ گیران. هه‌روه‌ها ، ژماره‌یێکى زۆر له‌ پیاوان و ژنانى کرێکار له‌شارى سه‌قز له‌ کێوى "جاقل" له‌رۆژى یه‌کى مانگى مه‌ى ئه‌و رۆژیان به‌رز راگرت. سه‌ره‌تاى به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یێک وێستان بۆ گیانى کرێکاران گیان به‌خت کردووى رێگه‌ى ئازادى ده‌ستى پێکرد و پاشان مه‌حموود ساڵحى بابه‌تێکى سه‌باره‌ت به‌ه‌و رۆژه‌ خوێندوه‌. مه‌راسیمه‌که‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ى بریارنامه‌ى سه‌راسه‌رى پێکهاته‌ کرێکارییه‌کان به‌ بۆنه‌ى ١ى مانگى مه‌ى ٢٠ ١٠  کۆتای هات. به‌ پێى هه‌واڵه‌کان له‌شاره‌کانى ئیسفه‌هان، ر٠ه‌شت، ئه‌راک، ئه‌هواز و چه‌ن شارى دیکه‌، نار٠ه‌زایه‌تى کریکاریی رووی داوه‌.





14 سال و 6 ماه و 19 روز و 17 ساعت و 46 دقیقه پیش از این

راپۆرتى کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى کرێکارانى ئێران و کوردستان و سه‌رکووتى هێزه‌کانى رژیم له‌ رۆژى یه‌کى مانگى مه‌ى

راپۆرتى کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى کرێکارانى ئێران و کوردستان و سه‌رکووتى هێزه‌کانى رژیم له‌ رۆژى یه‌کى مانگى مه‌ى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن