دۆزینه‌وه‌ى باندێکى سیخۆرى سپاى پاسداران له کووه‌یت
به پێى راپۆرته‌کان، باندێکى سیخۆرى سه‌ر به سپاى پاسدارانى رژیمى ئێران له‌وه‌لاتى کووه‌یت ئاشکرا بوو. سه‌رچاوه‌کانى کووه‌یتى رایانگه‌یاند: له نێو ٨ ئه‌ندامى ئه‌و رایلکه‌یه ٢ نیزامى کووه‌یتى و چه‌ند لوبنانیێک هه‌ن. سه‌رچاوه ئه‌منیه‌تیه‌کانى کووه‌یت ووتیان، مه‌ئموریه‌تى ئه‌و رایلکه‌یه که له‌ژێر چاودێرى ئورگانه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئێران بوونه، راهێنانى نیزامى هاوبه‌ش و کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى ...
و نه‌خشه‌ى سه‌ربازى بووه. هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه نووسی: ئه‌و بانده سیخۆرییه وێنه‌ى له ناوه‌نده نیزامیه هه‌ستیاره‌کانى کووه‌یت و پایگاکانى نیزامى ئه‌مریکا له‌وولاته گرتووه و زانیارى پێوه‌ندیدار به‌و ناوه‌ندانه‌ى داوه‌ته سپاى پاسدارانى ئێران و به پێى دان پێدانانى ٧ که‌س له‌و سیخورانه قه‌رار بووه له چوارچێوه‌ى قازانجه‌کانى سپاى پاسداران هێزى نوێ به‌کرێ بگرن. کووه‌یت یه‌کێک له‌ناوه‌نده گرینگه‌کانى نیزامی ئه‌مریکایه له خه‌لیجى فارس دێته ئه‌ژمار و ١٥ هه‌زار نیزامى ئه‌مریکا له‌وه‌لاته جێگیره.