بانگ کردن و لێکۆلێنه‌وه له سروه وه‌یسى خوێندکارى کورد
به پێى راپۆرتى رهانا، رۆژى چوارشه‌ممه له دادسه‌راى زیندانى ئێوینى تاران خوێندکارى کورد سروه وه‌یسى بانگ کراوه و به بێ بوونى مافى گرتنى وه‌کیل لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کراوه و لێکۆڵه‌ر دووباره تاوانى کۆبوونه‌وه و کرده‌وه دژى نیزامى بهرهوروووى ئه‌و خوێندکاره کورده کردووه. تاوانێک که پێشتریش ناوبراو به‌ته‌واوى ره‌دى کردبۆوه. سروه وه‌یسى ٢٣ ساڵه و خه‌ڵکى مه‌ریوان، خوێندکارى تێرمى پێنجه‌مى ...
به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشی زانستگاى ئهلزهراى تاران له رۆژى ٢٥ى مانگى سه‌رماوه‌زى ساڵى ١٣٨٨ له‌گه‌ڵ له‌یلا محه‌ممه‌دى و په‌خشان عه‌زیزى و ٤ خوێندکارى تر له کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى خوێندکارانى کوردى دانیشگاى تاران سه‌باره‌ت به ئیعدامى ئیحسان فه‌تاحیان گیرا و سه‌رجه‌م ٢٥ رۆژ له ژوورى تاکه‌که‌سی له‌گه‌ڵ شکه‌نجه‌ى روحى و جه‌سته‌یی و ٨٤ رۆژ له زیندانى به‌ندى گشتى مایه‌وه و ئێستا به زه‌مانه‌ت ئازاد بووه.