مه‌ترسی ئیعدامى ٣ ژن به تۆمه‌تى به‌شدارى له ناره‌زایه‌تیه‌کانى رابردوو
به پێى راپۆرته‌کان مه‌عسوومه یاوه‌رى له گیراوانى ناره‌زایه‌تیه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌کان داواى حوکمى ئیعدام کردنى کراوه. هه‌روه‌ها موته‌هه‌ره به‌هرامى و ریحانه حاج ئیبراهیم مه‌حکووم به ئیعدام کراون. موته‌هه‌ره به‌هرامى له‌ساڵى ١٣٨٨ له‌ماڵى خۆى گیراو له‌رێکه‌وتى ٢٤ى خاکه‌لێوه‌ى ئه‌مساڵ مه‌حکووم به ئیعدام کرا. ریحانه حاج ئیبراهیم له‌رۆژى عاشورا گیراوه و مه‌عسوومه یاوه‌ریش ...
له‌پێوه‌ند به ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌رییه‌کان له‌رۆژى عاشورا گیراوه. ناوبراو تا به‌رێوه‌چوونى دادگاى یه‌که‌مى مافى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ وهکیلهکهى نه‌بوو. قه‌راره دادگاى دووهه‌مى ناوبراو له ١٥ى بانه‌مه‌ر٠ به‌رێوه بچێ. مه‌عسومه ماڵداره و دایکى ٢ منداڵى ٤ و ١١ ساڵه‌یه. هۆى ده‌رکردنى حوکمى ئیعدام بۆ ناوبراو ناردنى ئیس ئێم ئێس و بوونى وێنه‌ى رێبه‌رانى موجاهیدینى خه‌ڵقى ئێران له کۆمپیوته‌ره‌که‌ى دا بووه . له‌ئێستا دا ٧ که‌س لهگیراوانى رووداوه‌کانى دواى ٢٢ى جۆزه‌ردان به نێوهکانى ( ئه‌مین وه‌لیان، موحسین و ئه‌حمه‌د دانیش پوور موقه‌ده‌م، هادى قائیمى، عه‌بدوڵره‌زا قه‌نبه‌رى، جه‌عفه‌ر کازمى و محه‌ممه‌د عه‌لى ئاقایی مه‌حکووم به ئیعدام کراون.