جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌ندامانى پارلمانى کووه‌یت داواى ده‌رکردنى باڵوێزى رژیم له‌و وه‌لاته‌ ده‌که‌ن

ئه‌ندامانى پارلمانى کووه‌یت داواى ده‌رکردنى باڵوێزى رژیم له‌و وه‌لاته‌ ده‌که‌ن

بلاوکراوه‌کانى کووه‌یت زانیاریی نوێیان له‌سه‌ر بانده‌ سیخۆرییه‌که‌ى سوپاى پاسداران بلاوکردۆته‌وه‌ و رایانگه‌یاند، ژماره‌ى گیراوان گه‌یشتۆته‌ ١٤ که‌س. به‌پێى زانیارییه‌کان ٢ ئه‌ندامه‌ لوبنانیه‌که‌ که‌ یه‌کیان ئه‌ندامى سپاى پاسدارانه‌ ده‌ورێکى بنه‌ر٠ه‌تیان له‌و بانده‌ سیخۆرییه‌ دا هه‌بووه‌ و زانیاریی گرینگیان گه‌یاندۆته‌ ده‌سه‌لاتدارانى ئێران. جێگه‌ى باسه‌ ئه‌ندامانى پارلمانى کووه‌یت خوازیارى ده‌رکردنى باڵوێزى رژیمى ئێران ...

بوون به‌ هۆى ئاشکرا بوونى باندێکى سیخۆرى ئه‌و رژیمه‌ له‌کووه‌یت. شوعه‌یب ئه‌لمۆویزرى ووته‌بێژى کومیته‌ى ناوخۆ و داکۆکى له‌پارلمانى ئه‌و وه‌لاته‌ ووتى: ئه‌گه‌ر هه‌واڵى ئه‌و بانده‌ سیخۆرییه‌ به‌ ته‌واوى بسه‌لمێ٠Žندرێ خوازیارى ده‌رکردنى باڵوێزى ئێران له‌ کووه‌یت ده‌بین. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکى دیکه‌ى پارلمانى کووه‌یت ووتى: ئێمه‌ خوازیارى راگرتنى سه‌رجه‌م رێکه‌وتنامه‌کانمان له‌گه‌ڵ رژیمى ئێرانین و ده‌وڵه‌ت ده‌بێ باڵوێزى ئێمه‌ له‌ئێران بانگ بکاته‌وه‌ و باڵوێزى ئێرانیش له‌کووه‌یت ده‌ربکات. رۆژى شه‌ممه‌ رۆژنامه‌ى ئه‌لقه‌به‌س نووسی: باندێکى سیخۆرى رژیمى ئێران له‌کووه‌یت گیراون. ئه‌و بانده‌ به‌ به‌رده‌وامى له‌ژێرناوى گه‌شتیارى، پزیشکى و چاوپێکه‌وتن له‌ شوێنه‌ ئایینیه‌کان سیخۆریان له‌سه‌ر کووه‌یت کردووه‌.




14 سال و 6 ماه و 18 روز و 17 ساعت و پیش از این

ئه‌ندامانى پارلمانى کووه‌یت داواى ده‌رکردنى باڵوێزى رژیم له‌و وه‌لاته‌ ده‌که‌ن

ئه‌ندامانى پارلمانى کووه‌یت داواى ده‌رکردنى باڵوێزى رژیم له‌و وه‌لاته‌ ده‌که‌ن


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن