٩ رۆژنامه‌وان له‌سه‌راسه‌رى جیهان کوژراون و ٣٠ ٠ رۆژنامه‌وانیش له زیندانن
به بۆنه‌ى رۆژى جیهانى مافى مرۆڤ، رێکخراوى راپۆرتده‌رانى بێ سنوور له راگه‌یه‌ندراوێکدا به‌و بۆنه‌وه رایگه‌یاند، که له‌ساڵى ٢٠ ١٠ ، ٩ رۆژنامه‌وان له‌سه‌راسه‌رى جیهان کوژراون و ٣٠ ٠ که‌سیش له‌زیندان دان که له‌و ژماره‌یه ٣٥ که‌سیان له‌زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندیدان و به ناوى تاوانێک که نه‌یانکردووه له‌ژێر شکه‌نجه و ئازارى جه‌سته‌یی و روحى دان و ته‌نانه‌ت...
حوکمى هێنێدیکیان ئیعدامه. به پێى راپۆرتى ئه‌نجوومه‌نى داکۆکى له ئازادى مه‌تبووعات، له‌یه‌ک ساڵى سه‌ره‌تاى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد، ١٢٠ ٠ رۆژنامه‌وان بێکار کراون. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له راگه‌یه‌ندراوێکدا که ٢٣ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ بلاوبۆته‌وه، ئه‌و ماوه‌ى رابردوو به سه‌ختترین و ره‌شترین رۆژه‌کانى ته‌مه‌نى مه‌تبووعات له‌ئێران زانراوه. ئه‌و رێکخراوه ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى خسته ناو لیستى خه‌راپترین دژمنانى مه‌تبووعات. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه بان کى مۆن له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌نووسێ، ئازادى به‌یان یه‌کێک له بنهر٠هتى ترین مافه‌کانى مرۆڤه که له ماده‌ى ١٩ى جارنامه‌ى گه‌ردوونى مافى مرۆڤ رێزى لێگیراوه. ناوبراو به مه‌حکووم کردنى فشاره‌کان له‌سه‌ر رۆژنامه‌وانان خوازیارى موحاکه‌ممه کردنى که‌سانێک بوو که ئه‌و فشارانه ده‌خه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌وانان. بان کى مۆن سه‌رۆکى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ووتى: خه‌ڵک مافى خۆیانه له‌و زانیاریانه‌ى که کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانیان وه‌ده‌ست بێنن و ده‌وڵه‌ته‌کان ئه‌رکیان له‌سه‌ره ده‌رفه‌ت بۆ ده‌ست خستنى ئه‌و زانیاریانه برخسێنن.