جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گه‌یتس: سپاى پاسداران هه‌ر٠Žه‌شه‌ێکن بۆ ناوگه‌نه‌کانى ئه‌مریکا له‌خه‌لیجى فارس

گه‌یتس: سپاى پاسداران هه‌ر٠Žه‌شه‌ێکن بۆ ناوگه‌نه‌کانى ئه‌مریکا له‌خه‌لیجى فارس

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رویته‌رز، رابیرت گه‌یتس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند رژیمى ئێران به‌ توانى نیزامى خۆى ده‌یهه‌وێ ببێته‌ هه‌ر٠ه‌شه‌یێک بۆ ناوگه‌نه‌کانى ده‌ریایی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌ى خه‌لیجى فارس. ناوبراو گووتى: رژیمى ئێران بریارى داوه‌ کێشه‌ێکى قووڵ بۆ هێزى ده‌ریایی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌ دروست بکات.

قسه‌کانى گه‌یتس حه‌وتووێک دواى مانۆره‌ ده‌ریاییه‌که‌ى سپاى پاسداران له‌ناوچه‌ى ته‌نگایی هۆرمۆز دێت که‌ له‌و دا هێزه‌کانى ده‌ریایی سپاى پاسداران عه‌ملیاتێکیان بۆ به‌ستنى باریکه‌ى هۆرمۆز به‌رێوه‌ برد. وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا زیادى کرد: رژیمى ئێران به‌ موشکه‌ بالیستیک و کروز و مینى ناو ئاو و مووشه‌کى دژه‌ که‌شتى ده‌یهه‌وێ هه‌ر٠ه‌شه‌ بۆ هێزى ده‌ریایی ئێمه‌ له‌ناوچه‌ى خه‌لیجى فارس دروست بکات. جێگه‌ى باسه‌ فه‌رمانده‌یی ده‌ریایی ئه‌رته‌شی رژیم رایگه‌یاند، رۆژى ١٥ى بانه‌مه‌ر قه‌راره‌ مانۆرێکى گه‌وره‌ له‌ ته‌نگایی هۆرمۆز و ده‌ریایی عه‌مان به‌رێوه‌ بچێ. بێ گومان ئه‌و مانۆره‌ ته‌نگه‌ژه‌کانى نێوان ئه‌مریکا و رژیمى ئێران به‌ره‌وسه‌رتر ده‌بات.

14 سال و 6 ماه و 17 روز و 17 ساعت و 47 دقیقه پیش از این

گه‌یتس: سپاى پاسداران هه‌ر٠Žه‌شه‌ێکن بۆ ناوگه‌نه‌کانى ئه‌مریکا له‌خه‌لیجى فارس

گه‌یتس: سپاى پاسداران هه‌ر٠Žه‌شه‌ێکن بۆ ناوگه‌نه‌کانى ئه‌مریکا له‌خه‌لیجى فارس


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن