جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناله‌بار بوونى دۆخى ته‌ندورستى ٢ چالاکى سیاسی کوردى مه‌حکووم به‌ ئیعدام

ناله‌بار بوونى دۆخى ته‌ندورستى ٢ چالاکى سیاسی کوردى مه‌حکووم به‌ ئیعدام

به‌ پێى راپۆرته‌کانى که‌مپه‌ینى داکۆکى له‌ زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى، له‌دواى گوازتنه‌وه‌ى عه‌زیز محه‌ممه‌دى زیندانى سیاسی مه‌حکووم به‌ ئێعدام له‌زیندانى ناوه‌ندیی سه‌قز و بردنى ناوبراو بۆ ژوورى تاکه‌که‌سی گرتووخانه‌ى ئیتلاعات و وێراى به‌دواداچوونى خانه‌واده‌ى ناوبراو، ئیتلاعات و دادگاى رژیم له‌ شارى سه‌قز ئیدعا ده‌که‌ن که‌ ناوبراو ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر ئازاد بووه‌. به‌ پێى هه‌واڵه‌کان ناوبراو له‌دۆخێکى ...

ناله‌بارى جه‌سته‌یی و ته‌ندورسیتى دایه‌و و له‌ته‌واوى لێکۆڵینه‌وه‌کانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کوردییه‌کانى ره‌د کردۆته‌وه‌ و تا ئێستاش هیچ به‌ڵگه‌یێک له‌دژى ناوبراو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. ناوبراو له‌ژێر بێ به‌زییانه‌ترین شکه‌نجه‌ى شکه‌نجه‌گه‌رانى رژیم دایه‌و ره‌وشی ته‌ندورستى ناله‌باره‌ و ئه‌گه‌رى مردنى هه‌یه‌. جێگه‌ى باسه‌ خانه‌واده‌ى ناوبراو به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى زانینى بارودۆخ و چاره‌نووسی کوره‌که‌یان دان به‌لام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێکیان له‌ شوێنى راگرتنى و بارودۆخى ده‌ست نه‌که‌وتووه‌.
به‌ پێى هه‌والێکى تر له‌ هه‌واڵنێرانى هێرانا، حوسێن خزرى زیندانى دیکه‌ى مه‌حکووم به‌ ئێعدام له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى ناله‌بارى له‌شی دایه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ره‌. حوسێن که‌ به‌ تاوانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ حیزبه‌کوردییه‌کان مه‌حکووم به‌ ئێعدام کراوه‌ تا ئێستا ٢٥ له‌سه‌دى سۆماى یه‌کێک له‌چاوه‌کانى چووه‌ و مه‌ئمورانى رژیمیش له‌ زیندان پێش به‌ چاره‌سه‌رکردنى پزیشکى بۆ ناوبراو ده‌گرن. ئه‌و زیندانیه‌ کورده‌ خه‌ڵکى ورمێ له‌ژێر سه‌خترین شکه‌نجه‌کانى هێزه‌ دژى گه‌لیه‌کانى رژیم دابووه‌ و ئێستا بۆ شوێنێکى نادیار گوازراوه‌ته‌وه‌ و نیگه‌رانیه‌کان له‌راست به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئیعدامى ناوبراو به‌ره‌وسه‌ر چووه‌.



14 سال و 6 ماه و 17 روز و 16 ساعت و 59 دقیقه پیش از این

ناله‌بار بوونى دۆخى ته‌ندورستى ٢ چالاکى سیاسی کوردى مه‌حکووم به‌ ئیعدام

ناله‌بار بوونى دۆخى ته‌ندورستى ٢ چالاکى سیاسی کوردى مه‌حکووم به‌ ئیعدام


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن