جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌رۆکى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و چه‌ندین وه‌لاتى جیهان گوێیان بۆ قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رانه‌گرت

سه‌رۆکى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و چه‌ندین وه‌لاتى جیهان گوێیان بۆ قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رانه‌گرت

خه‌باتمێدیا: له‌ کاتى کردنه‌وه‌ى کۆنفرانسی پێداچوونه‌وه‌ به‌ به‌ڵیننامه‌ى پێشگرتن له‌ په‌ره‌دانى چه‌ک و چۆڵى کۆمه‌ڵکوژ(ئێن پی تى) که‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ نیۆیۆرک مه‌قه‌رى سازمانى نه‌ته‌وه‌ یکگرتووکان به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆکى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان بان کى مۆن له‌ کرده‌وێکى که‌م وێنه‌ دا، پێش ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بچێته‌ شوێنى قسه‌کردن ساڵۆنى کۆنفرانسه‌که‌ى به‌ جێ هێشت. هه‌روه‌ها له‌کاتى قسه‌کردنى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد نوێنه‌ارنى وه‌لاتانى ...

ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌رانسه‌ش کۆبوونه‌وه‌که‌یان به‌ جێ هێشت. بان کى مۆن له‌قسه‌کانى خۆى دا له‌سه‌ره‌تاى کۆنفرانسه‌که‌ به‌ ئاشکرا قامکى له‌سه‌ر ئێران دانا و گوتى: من داوا له‌ئێران ده‌که‌م به‌ شێوه‌ى ته‌واو به‌ پێى به‌ڵیننامه‌ و رێکه‌وتننامه‌کانى شوراى ئه‌منیه‌ت هه‌لس و که‌وت بکا. سه‌رۆکى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یکگرتووکان هه‌روه‌ها زیادى کرد، زۆر به‌ روونى ده‌بێ بڵێم، ئێران به‌رپرسه‌ تا ته‌واوى گومان و نیگه‌رانیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ى بره‌وێنێته‌وه‌. هه‌روه‌ها سه‌رۆکى ئاژانسی وزه‌ى ئه‌تۆمى یوکیا ئامانۆ له‌قسه‌کانى خۆى دا ووتى، له‌ هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌کانى تاران بۆ چاره‌سه‌رکردنى مه‌سه‌له‌ى ئه‌تۆمى رازى نییه‌ و سه‌باره‌ت به‌ هاوکارى که‌مى ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانس ره‌خنه‌ى له‌رژیم گرت. جێگه‌ى باسه‌ هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رۆژى دووشه‌ممه‌ له‌ کۆمه‌لى گشتى نه‌ته‌وه‌ یکگرتووکاندا به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئێرانى به‌ مه‌ترسێکى گه‌وره‌ بۆسه‌ر جیهان زانى و قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى به‌ دووپاتکردنه‌وه‌ى تاوانه‌ بێ بناغه‌کان و به‌ لارێدابردنى بیروراى گشتى له‌سه‌ر بناغه‌ى کێشه‌کان ناوبرد.




14 سال و 6 ماه و 17 روز و 17 ساعت و 38 دقیقه پیش از این

سه‌رۆکى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و چه‌ندین وه‌لاتى جیهان گوێیان بۆ قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رانه‌گرت

سه‌رۆکى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان و چه‌ندین وه‌لاتى جیهان گوێیان بۆ قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد رانه‌گرت


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن