جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یه‌که‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ده‌بی کوردى له‌سنه‌

یه‌که‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ده‌بی کوردى له‌سنه‌

به‌ پێى هه‌واڵه‌کان یه‌که‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ده‌بی کوردى له‌شارى سنه‌ به‌ ئاماده‌بوونى توێژه‌رانى کورد له‌ناوچه‌ جیاجیاکانى کوردستان ده‌ستى به‌کاره‌کانى کرد. " جه‌هانشیر ئه‌مینى" سه‌رۆکى زانکۆى کوردستان له‌ کۆنگره‌ێکى رۆژنامه‌وانى ، رایگه‌یاند به‌ هێزکردنى زمانى کوردى و زمان ناسی کوردى و زیاتر ناساندنى له‌ ئامانجه‌کانى کۆنفرانسه‌که‌ن.

ناوبراو زیادى کرد تا ئێستا ٢٦٠  ووتار و توێژینه‌وه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ که‌ ٤٢ ووتاریان له‌کۆنفرانسه‌که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێن و باقیه‌که‌شی بلاوده‌کرێنه‌وه‌. له‌٤٢ بابه‌ته‌ ٣٢ ووتاریان به‌ زمانى فارسی و ١٠  دانه‌شیان به‌زمانى کوردى پێش که‌ش ده‌کرێن. جێگه‌ى باسه‌ له‌ وه‌لاتانى تورکیه‌، بولغاریه‌، فه‌رانسه‌ و ئوسترالیا له‌رێگه‌ى ووتار له‌و کۆنفرانسه‌ به‌شدارى کراوه‌.



14 سال و 6 ماه و 15 روز و 19 ساعت و 4 دقیقه پیش از این

یه‌که‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ده‌بی کوردى له‌سنه‌

یه‌که‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ده‌بی کوردى له‌سنه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن