خه‌لاتى دامهزراوهێکى فمنیستى بۆ چالاکانى ژنى زیندانى له‌ئێران
نیهادى فمنیستى "مهجۆرێتى" خه‌لاتى ساڵى ٢٠ ١٠ ى به چالاکانى ژنى ئێرانى که ئێستا له‌زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى دان، به‌خشی و خه‌باتى تێکرای ئافره‌تانى به‌رز نرخاند. له رێوره‌سمى به‌خشینى ئه‌و خه‌لاته که ١٤ى بانه‌مه‌ر٠ له‌شارى لوس ئانجلس به‌رێوه چوو "عیشا مۆئمێنى" لهچالاکانى جولانه‌وه‌ى ژنان که پێشوونهى زیندانیشى له‌زیندانه‌کانى رژیمى ئاخوندى به هۆى چالاکى له که‌مپه‌ینى یه‌ک میلیۆن...
ئیمزا دا هه‌یه، ئه‌و خهلاتهى له‌لایه‌ن چالاکانى مه‌ده‌نى ژن که ئێستا له‌زیندان دان، وه‌رگرت. دامه‌زراوه‌ى فمنیستى مهجۆرێتى رێکخراوێکى فمنیستى ناده‌وڵه‌تیه و بۆ به‌رابه‌رى جینسی، دابین کردنى سلامه‌تى منداڵ بوون و له‌ناوبردنى توندوتیژى له‌ساڵى ١٩٨٧ له ئه‌مریکا دامه‌زراوه. عیشا مۆئمینى له‌دواى وه‌رگرتنى خه‌لاته‌که له ووتهیێکدا به ئیشاره کردن به خه‌باتى ١٠ ٠ ساڵه‌ى ژنان له‌ئێران بۆ گه‌یشتن به مافى به‌رانبه‌ر، گووتى: له‌ساڵى ٨٨ دوو جار ماناى ئازادیم هه‌ست پێ‌کرد. جارێک ئه‌وکاته‌ى که له‌زیندانى ژوورى تاکه‌که‌سی زیندانى ئێوین ئازاد بووم و جاره‌که‌ى تر ئه‌وکاته‌ى که خه‌ڵک به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى بهئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان. ناوبراو لهمهر٠ به ئه‌ندام بوونى رژیمى ئێران له کومیسیۆنى پێگه‌ى ژن و بێ ده‌نگى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى نیگه‌رانى و پێ ناخۆش بوونى خۆى ده‌ربرى و زیادى کرد که نابێ له‌ژێر سێبه‌رى به‌رنامه ناوکه‌ییه‌کان بابه‌تى مافى مرۆڤ که‌مره‌نگ ببێته‌وه.