دژکرده‌وه له‌به‌رانبه‌ر ههر٠هشهى رژیمى ئێران له‌سه‌رووى کاره‌کانه‌وه‌یه
وه‌لاتى ئه‌ندامى هه‌میشه‌یی شوراى ئه‌منیه‌ت له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا جارێکى دیکه داوایان له‌رژیمى ئاخوندى کرد تا پێبه‌ندى بریارنامه‌کانى پێشووى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بێت.
به پێى راپۆرتى رادیو ئاڵمان، ٥ وه‌لاتى ئه‌مریکا، ئاڵمان، روسیه، چین، فه‌رانسه و بریتانیا له راگه‌یه‌ندروێکى ٦ لاپه‌ره‌یی دا که رۆژى ...
چوارشه‌ممه له‌په‌راوێزى کۆبوونه‌وه‌ى "ئێن پی تى" دا بلاوبۆوه، داوایان له رژیمى ئاخوندى کردووه، له وه‌لام به نیگه‌رانیه‌کانى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بر٠گهکانى بریارنامه‌کانى شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له‌وباره‌وه و ئه‌و پێبه‌ندبوونانه‌ى که ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى دیارى کردووه پێشێل نه‌کات و پێبه‌ندیان بێت. ئیمزاکه‌رانى ئه‌و بانگه‌وازه زیادیان کرد، که ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم ده‌بێ راپۆرتى هه‌رجۆره پێشێلکاریێکى به‌ڵێنامه‌ى (ئێن پی تى) له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه سه‌باره‌ت به یاساکانى پشکنین به سازمانى نه‌ته‌وه‌کان بداته‌وه و ئه‌مجاره شوراى ئه‌منیه‌ت دیارى ده‌کا که ئایا ئاشتى و ئه‌منیه‌تى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى که‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه یان نا. ٥ وه‌لاتى شوراى ئه‌منیه‌ت له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا زیادیان کرد، ئێمه پێداده‌گرین که له‌چوارچێوه‌ى به‌رپرسیاره‌تى شوراى ئه‌منیه‌ت، دژکرده‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ههر٠هشانه له‌سه‌رووى کاره‌کانمانه‌وه‌یه.