گرتنى به‌ربلاوى لاوان له‌ژێر ناوى لات و لوت
هێزه سهرکووتگهرهکانى رژیم سه‌رله‌نوێ و له‌ژێر ناوى قۆناغى دووهه‌مى گه‌لاڵه‌ى ئه‌منیه‌تى کۆمه‌لایه‌تى ده‌ستیان به گرتنى لاوان کردۆته‌وه و به پێى ووته‌ى فه‌رمانده‌ى ئینتزامى تاران شه‌وى سێ شه‌ممه ١٣ى بانه‌مه‌رى ١٣٨٩ نزیک به ٧٧ که‌س گیراون و تهحویلى لیپرسراوانى جینایهتکارى دادوه‌رى دراون. به‌کرێگیراو، ساجدى نیا رایگه‌یاند، ژماره‌یێکى دیکه لهشهوهکانى داهاتوو دا ده‌گیرێن.
ناوبراو پێى داگرت که لهحهوتووى داهاتووش دوو گه‌لاڵه له‌ژێر ناوى ئه‌منیه‌تى کۆمه‌لایه‌تى به‌رێوه ده‌چێ. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گه‌لاڵه‌ى ئه‌منیه‌تى ئه‌خلاقى ووتى، ئه‌و گه‌لاڵه‌یه به شێوه‌یێکى جیاواز له‌رابردوو له‌داهاتوو له‌تاران به‌رێوه ده‌چێ. هێزه دژی گه‌لیه‌کان له‌ژێر ناوى ئه‌منیه‌ت و ئه‌خلاق هه‌موو ئه‌خلاقیات و بایه‌خێک ده‌خه‌نه ژێر پێ و به شێوه‌ى نامرۆڤانه کور و کچى خه‌ڵک ده‌گرن و سووکایه‌تیان پێده‌که‌ن و له‌زۆرێک له حاڵه‌ته‌کانیش چالاکانى سیاسی و و نیشتمان په‌روه‌ر له‌ژێر ئه‌و ناوه ساخته‌کارییانه ده‌گرن و ره‌وانه‌ى زیندان ده‌که‌ن و شکه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.