ر٠اگهیێندراوى دوو رێکخراوى گه‌وره‌ى مامۆستایان له ئێران
دوو رێکخراوى مامۆستایان له ئێران به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى مامۆستاوه نار٠هزایهتی خۆیان له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى ئێستا دهربر٠یوه.
له‌و ر٠اگهیێندراوانهدا، نار٠هزایهتى له هه‌ڵسووکه‌وتى ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم له‌گه‌ڵ ههڵسوور٠اوانى مافى مامۆستایان به‌تایبه‌ت له چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا له تاران، گیراوه.
به پێى ر٠اپۆرتهکان، نزیک به ٣٠ که‌س له هه‌ڵسووراوانى مامۆستایان که مه‌به‌ستیان به‌شدارى له کۆبوونه‌وه‌یێک له تاران بوو، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه گیراون.
کێشه‌ى بار هێنان و په‌روه‌رده به جیددى بگیرێ
ناوه‌ندى ناحکومه‌تى مامۆستایانى ئێران له ر٠اگهیێندراوهکهی خۆیاندا نووسیویانه: یه‌کێک له هۆکانى به‌ره‌و پێش چوونى کۆمه‌ڵگا، بوونى ناوه‌نده ناحکومه‌تیه‌کانه که ئه‌رکیان جیاواز له چاودێرى کردنى کار و بارى حکومه‌تانه، رێگه نادا به په‌ره‌سه‌ندنى گه‌نده‌ڵى که هۆکه‌ى ناوه‌ندگه‌راییه، و هه‌روه‌ها راست کردنه‌وه‌ى داواکانى خه‌ڵک و شیاوکردنى ئه‌و داوا و وویستانه‌ى خه‌ڵک له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رج دایه.
به پێى ر٠اگهیێندراوى ئه‌و ناوه‌نده، رژیمى ئێران له هه‌وڵ دایه تا به سنوودار کردنى کار و ههڵسوور٠انى ئه‌و ناوه‌ندانه، بیانخه‌نه گێژاوى له ناوچوون یا له ههڵسوور٠ان ساردیان بکه‌نه‌وه.
له چه‌ند ساڵى ر٠ابردوودا هه‌ڵسووکه‌وتى ناه‌ونده ئه‌منیتى و سه‌رکوتگه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ ههڵسوور٠اوانى مه‌ده‌نى مامۆستایان به تایبه‌ت زیندانى کردنیان، دوورخستنه‌وه له خزمه‌ت و ده‌رکردن و ده‌رکردنى حوکمى قورسى زیندان و حوکمى ته‌بعید بۆ زۆرێک له مامۆستایان. به پێى وته‌ى ئه‌و ناوه‌نده ئه‌وه ده‌رى ده‌خا که به‌رپرسانى رژیم هیچ بایه‌خێک به‌و ههڵسوور٠انانه ناده‌ن.
له‌و ر٠اگهیێندراوه ره‌خنه له قسه‌کانى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد گیراوه که ئێرانى به ئازادترین وه‌لاتى جیهان ناساندبوو و ووتبووى له رژیمدا خه‌ڵک ده‌توانن به ئازادى ره‌خنه له تێکر٠اى به‌رپرسان بگرن و تووشى هیچ سزایێک نابنه‌وه.
ناوه‌ندى مه‌ده‌نى مامۆستایان نووسیویه‌تى: ئه‌و درۆیه له کاتیکدا ده‌کرێ مامۆستایانى ئێران به‌رێوه‌بردنى رێ و ره‌سمێکى ئاسایی به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى مامۆستایانى لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێ و به‌رپرسانى رژیم نه ته‌نیا هیچ وه‌لامێکیان به داواى ناوه‌ندى سنفى مامۆستایان بۆ به‌رێوه‌بردنى رێ و ره‌سمى رێ پێوان، نه‌دایه‌وه، به‌ڵکوو هه‌وڵى ئه‌ندامانى ئه‌و ناوه‌نده بۆ به‌رێوه‌بردنى رێ و ره‌سمێک له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تى بارهێنان و په‌روه‌رده، به‌ره‌ورووى ههر٠هشهى ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم بوو، و سه‌رى نه‌گرت.
نار٠ازى ترین چینى کۆمه‌ڵگا
عه‌لى ره‌زا هاشمى، سکرتێرى رێکخراوى مامۆستایانى ئێران، له ر٠اگهیێندراوێکدا به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى مامۆستا، رخنه‌ى له پێر٠انهگهیشتن به هه‌ڵ و مه‌رجى خراپى مامۆستایانى ئێرانه‌وه نووسى: به داخه‌وه زۆربه‌ى مامۆستایانى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه که به‌رپرسى بارهێنانى زیاتر له ١٤ ملوێن خوێندکارن له هه‌ل و مه‌رجێکى خراب دان.
به ووته‌ى ناوبراو، که‌مى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى بارهێنان و په‌روه‌رده، به‌رێوه‌نه‌چوونى بر٠یارى خزمه‌تگوزارى بۆ کارمه‌ندانى فه‌رهه‌نگى، به‌ره‌و سه‌رچوونى حقوق به‌لام که‌متر له رێژه‌ى هه‌لاوسانه، بوونى ده‌سه‌لاتى ئه‌منیه‌تى و عه‌قیده‌یی به سه‌ر بارهێنان و په‌روه‌رده‌دا، هیوا و متمانه‌ى فه‌رهه‌نگیانى خه‌وشدار کردوه و ده‌بینین ئه‌ورۆ فه‌رهه‌نگیان نار٠ازیترین چینى کۆمه‌ڵگان.
هاشمى زیادى کرد که ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌کانى پشتیوانى مامۆستایان له سێ ساڵى ر٠ابردوودا، رۆژگارێکى پر٠ له فشاریان بردۆته سه‌ر و گیران و دوور خستنه‌وه له خزمه‌ت و حوکمى قورسى هه‌ڵپه‌ساردن و زیندانى کردن و به‌رێوه‌بردنى حوکمى ته‌بعید بۆ ژماره‌یێک له‌وان، ته‌نگانه‌یێکى دژوارى بۆ دروست کردوون.